شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران سەردانی هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران سەردانی هەولێر دەکات

د. فواد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

د. فوئاد حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، هۆکاری هاتنی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەولێر  پرسی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە لەم دوو ڕۆژە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە و ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەو حیزبەش هۆکاری سەردانەکە ئاشکرا دەکات.

لێدوانی فەرمی: د. فواد حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق؛ بە ئاڤای گوت، "ئەو شاندە بۆ دوو مەبەست سەردانی هەولێر دەکەن، یەکێکیان یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمارە، ئەوەی دیکەیان پرسی پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراقە."

لەلایەکی دیکە: لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەوەن پارتی و یەکێتی کاندیدی هاوبەشیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پارتی و یەکێتی نەگەیشتووەنەتە هیچ ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە، مەسرور بارزانی لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاڤا لەمیانەی بەشداریکردنی لە ساڵیادی یەکی شوبات گوتی، "هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر پرسی سەرۆککۆمار نەکراوە  و گفتوگۆ بەردەوامە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: