خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
خامنەیی: هەر جەنگێک دژی ئێران هەڵگیرسێت هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

ئاڤا نیوز


عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆشدارییەکی توند ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وڵاتەکەی، تەنیا لە سنوورەکانی ئێراندا نامێنێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی:
هەڕەشەکانی ئەمریکا دەسەڵاتدارانی ئێرانی ناچار کردووە هۆشداریی تووند بە واشنتن بدەن، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و باس کردن لە "بژاردە سەربازییەکان" و جوڵاندنی کەشتییە جەنگییەکان شتێکی نوێ نین.


لێدوانی فەرمی:
عەلی خامنەیی، لە کاتی قسەکردنی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی وتی: "ئەمریکییەکان پێشتر و ئێستاش چەندین جار وتوویانە هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن، بەڵام گەلی ئێران لەم هەڕەشانە ناترسێت و کاریگەرییان لەسەر ورەی نەتەوەکەمان نابێت." 


خامنەیی، دەشڵێت: "ئێران خوازیاری هێرشکردنە سەر هیچ وڵاتێک نییە و نابێتە دەستپێشخەری جەنگ، هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر ئێران، ڕووبەڕووی گورزێکی کوشندە و توند دەبێتەوە."


٠ ئەگەر ئەمریکا جەنگ دەستپێبکات، ئەوا جەنگەکە تەنیا لە نێوان دوو وڵاتدا نابێت، بەڵکو دەبێتە "جەنگێکی ناوچەیی" و هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.

٠ خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایە هاوشێوەی کودەتایەک بوو لە ناوخۆ دروستبوو بەڵام بە زوویی کۆنتڕۆل کرا بۆیە دەڵێم کودەتا چونکە هێرش کرایە سەر بەرێوەبەرایەتییەکانی حکومەت.


زانیاری زیاتر:
ئەم لێدوانانەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ناوچەکە گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا. ئاماژەدان بە "جەنگی ناوچەیی" پەیامێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشتریش دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندبوو، لە پلانیدایە دووبارە گفتوگۆ لەگەڵ تاران بکاتەوە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ