ئاڤا نیوز
کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سیخوڕێکی مۆساد بە ناوی ئارش ئەنجامداوە تێیدا وردەکاریی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەگێڕێتەوە کە لە شەوی 12 لەسەر 13ـی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو، سەکۆیەکی مووشەکی بالیستیی ئێرانیی کە ڕووی لە ئیسرائیل بوو، تێکشکاندووە.
لێدوانی فەرمی: ئارش، کە پێشتر لە ناو سوپای ئێرانیشدا خزمەتی کردووە، باس لەوە دەکات کە چۆن لە لایەن مۆسادەوە لە تەلئەبیب مەشق و ڕاهێنانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی تایبەت بۆ تێکشکاندنی سەکۆ مووشەکییەکان پێکراوە. دەڵێت، لە شەوی ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ڕێگەی هێڵێکی تایبەتەوە بەردەوام لەگەڵ مۆساد لە پەیوەندیدا بووە. کاتژمێر یەکی شەو گەیشتووەتە شوێنی مەبەست و کاتژمێر سێی بەیانی فەرمانی لێدانی پێدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە پێشتر لە کاتی مەشقەکاندا بە کەمتر لە کاتژمێرێک چەکەکەی ئامادە دەکرد، بەڵام ئەو شەوە بەهۆی ترس و جووڵەی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی ئێرانەوە، کاتژمێرێک و 40 خولەکی پێچووە تاوەکو سەکۆ مووشەکییەکەی پێکاوە و تێکی شکاندووە.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە چۆنیەتی بوونی بە سیخوڕ، ئارش دەڵێت، کاتێک تەمەنم 11 ساڵ بوو، شەوێکیان خوشکەکەم نەهاتەوە بۆ ماڵ و زۆر ترساین، یەکسەر دایک و باوکم چوون بۆ بنکەی پۆلیس، پێان وتن بەڵێ گیراوە لەبەر ئەوەی سەرپۆشەکەی لابردووە و لێشیاندابوو، دواتر خوشکەکەمیان ئازاد کرد و دوای ئەوە باوک و دایکم و خوشکەکەم کۆچیان کرد بۆ ئەورووپا، بەڵام من ئەم شتەم هەر لە دڵ مایەوە.
ئارش لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: کاتێک تەمەنم بوو بە 30 ساڵ، لەسەر کۆمپیوتەرەکەم دانیشتبووم، بیرۆکەی ئەوەم بۆ هات پەیەوەندی بە مۆسادی ئیسرائیلەوە بکەم، لەو ساتەی ویستم نامە بنێرم بۆ مۆساد، موچرکەیەک بە لاشەمدا هات و زۆر ترسام؛ هەستم کرد هێڵی سوورم بەزاندووە کە پەیوەندی بە دوژمنی سەرسەختی وڵاتەکەمەوە دەکەم، بەڵام لە دڵی خۆمدا وتم ئیسرائیل دوژمنی من نییە، بەڵکو دوژمنی دوژمنەکەمە. ئێمە چاوی مۆساد بووین لە ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم چالاکییە سیخوڕییانە لە کاتێکدایە کە نە ئێران و نە ئیسرائیل بوونیان ناشارنەوە؛ تاران چەندین جار دەستگیرکردن و لەسێدارەدانی ئەو کەسانەی ڕاگەیاندووە کە بۆ مۆساد کار دەکەن، ئیسرائیلیش پێشتر ڤیدیۆی چالاکیی بریکارەکانی لە ناوخۆی ئێران بڵاوکردووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات





