چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی

ئاڤا نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا، بڕیار لەسەر مانەوەی نووری مالیکی وەکو کاندیدی چوارچێوەکە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران درا".

چیرۆکی سەرەکی: ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی  بۆ پرسی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق لە نووسینگەی نووری مالیکی کۆبوونەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دیاریکردنی سەرۆکوەزیران پرسێکی دەستووریی عێراقە و بەگوێرەی ڕێکار و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتیمانی دیاری دەکرێت دوور لە ڕاسپاردەی دەرەکی، لەو چوارچێوەیەشدا جەخت لە کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دەکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە بونیادنانی پەیوەندییەکی هاوسەنگ لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و وڵاتە کاریگەرەکان، ئەم پەیوەندییەش دەبێت لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و دەستوەرنەدان بێت لە کاروباری ناوخۆیی، بەتایبەتیش کە عێراق وڵاتێکی دامەزراوەییە و خۆی دەتوانێت شایستە دەستوورییەکانی بەگوێرەی دەستوور و ئیرادەی گەلەکەی دەستنیشان بکات.

زانیاریی زیاتر: چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە ڕێزگرتن لە وادە دەستوورییەکان و پابەندبوون پێیان دەکاتەوە و داواش لە هەمووان دەکات ئەوپەڕوی هەوڵ بدەن بۆ چارەسەرێک کە جێگەی ڕەزامەندی هەمووان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: