ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەردوو ئاڵای ئێران و ئەمریکا - گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە ئەگەر ئێران ڕازی نەبێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بکات، ئەوا ترەمپ بڕیاری هێرشکردن دەدات و بژاردە سەربازی و داراییەکان تاوتوێ دەکات، بەرپرسانی سعوودیەش ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ ئەمریکا ئاوەڵا کردووە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بەگوتەی بەرپرسان و میدیاکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی بژاردەکانی هێرشکردنە سەر ئێران دەکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی تاران ئامادەی خۆیان بۆ دانوستان دەربڕیووە.
لێدوانی فەرمی: برێت مەکگۆرک نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا و شرۆڤەکاری کاروباری جیهانی، کە لە کەناڵی CNNـی ئەمریکی شرۆڤەی بابەتە سیاسییەکان دەکات، لەبابەتێکدا باسی بژاردەکانی بەردەم ترەمپی کردووە سەبارەت بە ئێران و دەڵێت: یەکەم بژاردەی بەردەم دۆناڵد ترەمپ، ئەوەیە هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی سوپای پاسداران و بەسیج کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی خۆپیشاندەران، وەکو چۆن ساڵی 2017 هێرشی کردە سەر چەند شوێنێکی رژێمەکەی بەشار ئەسەد، ئەو کات حکومەتی سووریا کیمیاوی بەکارهێنابوو.
مەکگۆڕک دەڵێت: لە بژاردەی دووەمدا، ڕەنگە دۆناڵد ترەمپ گەمارۆی دەریایی بخاتە سەر ئێران. "ڕێگا نادات یەک بەرمیل نەوتی ئێران هەناردەی دەرەوە بکرێت"، ئەمەش لە کاتێکدایە ئێران ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات. هەر بەم هەنگاوە ئەمریکا ئابوورییەکەی ئێران زیاتر وێران دەبێت و خەڵکیش زیاتر تووڕەتر دەکات.
٠ دوایین بژاردەی ئەمریکا ئەوەیە، سەرکردە باڵاکانی ئێران بکرێنە ئامانج، ئەمەشیان بژاردەیەکی ترسناکە، چونکە شەڕێکی سەرتاسەری دەستپێدەکات و دامرکانەوەی سەخت دەبێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی وتووە: "ئامادەین دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان بکەین، بەڵام دەبێت هەموو سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران هەڵبگیرێن، بەهیچ شێوەیەک دانوستان لەسەر بەرنامە مووشەکیەکانمان ناکەین."
عێراقچی دەشڵێت: "گۆڕینی ڕژێم لە ئێران خەیاڵ پڵاوییە، بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەر هێرشێکی تیرۆرستی ئامادەین."
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئێستا خالید بن سەلمان، وەزیری بەرگریی سعوودیە لە ئەمریکایە، ڕۆژی هەینی لەگەڵ ژمارەیەک شارەزایانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژمارەیەک ڕێکخراوی جوولەکە کۆبووەوەتە و ئاماژەی بەوەداوە، "ئەگەر دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەکانی بەرامبەر ئێران جێبەجێ نەکات ئەوا ئێران بەهێزتر دەبێت"، لەهەمان کاتیشدا، بەرپرسێکی سعوودی بە فۆکس نیوزی وتووە: "سعوودیە داوای لە ئەمریکا کردووە، ئاسمانی وڵاتەکەی و بنکە سەربازییەکان بۆ لێدان لە ئێران بەکار بهێنیت."
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، لێدوانی لە چەند بەرپرسێکی ئەمریکی وەرگرتووە، دەڵێت: "لە چەند هەفتەی داهاتوودا، ترەمپ بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران دەدات." هاوکات ماڵپەڕی درۆپ نیوز، قسەی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئەمریکی کردووە، وتویانە "ڕەنگە سبەی یەکشەممە ترەمپ بڕیاری هێرش بۆ سەر ئێران بدات، سەرەتا لە وێستگە ئەتۆمییەکان و بنکەکانی دروستکردنی مووشەکەکان دەدات و دواتریش هێرش دەکاتە سەر سەرکردە باڵاکانی ئەو وڵاتە."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات





