فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا

شەیری بکە لە:
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا

چیا کۆبانێ، جێگری وەزیری بەرگریی سووریا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدە و حکومەتی سووریا، ئەمشەو ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە و جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریکرد.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمشەو هەسەدە بڕیاریداوە چیا کۆبانێ، کە یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی ئەو هێزە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری بکات.

باکگراوند: چیا کۆبانێ، ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتە. هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەو فەرماندەیە بەرپرسی بەشی هەواڵگری هەسەدەیە.

دیاریکردنی کەسێک بۆ بریکاری وەزارەتی بەرگری لە کاتێکدایە، هەر ئەمشەو سەرچاوەیەک لە ئیدارەی خۆسەر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەبو عومەر خانیکا وەک کاندیدی ئیدارەی خۆسەر بۆ پارێزگاری حەسەکە دیاریکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ