
هەردوو ئاڵای ئەمریکا و ئێران. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاماژەکانی پێکدادان لە نێوان ئەمریکا و ئێران ڕوو لە زیادبوونە، هەردوو وڵات هەڕەشەی سەربازی لە یەکتر دەکەن. ئەمریکا جموجۆڵە سهربازییهكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕکردووەتەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا، دەنگۆی دانوستانی نهێنی لەنێوانیان هەیە.
وێنە گەورەکە: تا دێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران زیاتر دەبێت، وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی ئەوەدان ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوونەدات و هەردوولا بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد وەحیدی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، زیادبوونی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکای لە ناوچەکەدا بە بەشێک لە جەنگی دەروونی ناوبرد و وتی، ئەم هەموو هێزەی ئەمریکا لە ناوچەکە شتێکی تازە نییە و نابێت بە هەند وەربگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاستی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئێستا زۆر بەرزترە لەو ئاستەی لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا هەیانبوو.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، پێشبینی دەکات ئەمریکا لە ماوەی نێوان دوو هەفتە بۆ دوو مانگی داهاتوو هێرشی سەربازی بکاتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل، زامیر لە کۆبوونەوەیەکی هەڵسەنگاندنی ئەمنیدا ئاماژەی بەوە کردووە، قۆناغی ئێستا تەمومژاوییەو پێشبینی ناکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هیچ هێرشێک ڕوو بدات، بەڵام ئەگەرەکە بۆ ماوەیەکی کەمێک دوورتر بە کراوەیی ماوەتەوە.
ڕادیۆکە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی ئیسرائیل نیگەرانن لەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بگاتە ڕێککەوتنێکی تازە لەگەڵ تاران کە تەنیا پرسی ئەتۆمی بگرێتەوە و چاوپۆشی لە بەرنامە مووشەکییە بالیستییەکانی ئێران بکات. هاوکات ئاماژە بەوە دراوە، واشنتن وردەکاریی پلانەکانی لەگەڵ تەلئەبیب باس ناکات و لە پرۆسەی بڕیاردان دووری دەخاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی ناتوانێت وردەکاریی پلانە سەربازییەکانی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە وڵاتانی کەنداو باس بکات.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاماژەی بەوە کرد کە ئاگادارکردنەوەی هاوپەیمانەکان لە پلانە سەربازییەکان ڕەنگە خراپتر بێت لەوەی پلانەکان بدەیتە دەست میدیاکان. وتیشی لە ئێستادا ئێران قسەمان لەگەڵ دەکات، تەماشا دەکەین، بزانین ئایا دەتوانین شتێک بکەین یان نا، با بزانین چی ڕوودەدات.
نیگەرانییەکان: بەرپرسانی وڵاتانی کەنداو نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەوەی واشنتن وردەکاریی ئامانجەکان و پلانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران لەگەڵ تەلئەبیب و پایتەختەکانی وڵاتانی کەنداو باس نەکردووە، سەرەڕای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاستبەرز لە واشنتن.
لە هەمان کاتدا، بەرپرسێک لە وڵاتێکی کەنداو ڕایگەیاندووە، سعوودیە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و ڕێگە نادات ئاسمان و بنکە سەربازییەکانی بەکاربهێنرێن بۆ ئەنجامدانی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی ئاشکرای کردووە، لاریجانی لە تاران لەگەڵ محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەتەوە. کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی قەتەر دێت بۆ نێوەندگیری و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو و وڵات.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانوستانێکی دادپەروەرانە دەربڕی، بەڵام جەختی لە چەند مەرجێکی سەرەکی کردەوە:
٠ بەرنامەی ئەتۆمی: تاران ئامادەیە تەنیا لەسەر ئەم پرسە گفتوگۆ بکات.
٠ توانای سەربازی: عێراقچی سوور بوو لەسەر ئەوەی کە سیستەمی موشەکی بالیستی و توانای بەرگری ئێران بە هیچ شێوەیەک جێگەی دانوستان نین و ئەگەر پێویست بکات گەشەی زیاتریشی پێ دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی دایە ئەمریکا کە هەر پێکدادانێکی سەربازی لەمەودوا تەنیا لە نێوان دوو لایەندا نامێنێتەوە و ناوچەکە دەگرێتەوە.
هاوکات، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، دووپاتی کردەوە، ئێران هیچ کاتێک بەدوای جەنگدا نەگەڕاوە و نایەوێت، تەنیا ڕێگەش بۆ دوورخستنەوەی قەیرانەکان لە ناوچەکە پەنابردنە بۆ دیپلۆماسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
6 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 31 کانوونی دووەم
پرۆسەی گواستنەوەی داعشە زیندانییەکان بۆ عێراق خاو بووەتەوە
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پەیامەکەی ترەمپ لهبارهی مالیكی ماڵی شیعەی شڵەژاندووه
- ڕاپۆرت
- 29 کانوونی دووەم
پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات





