مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە

شەیری بکە لە:
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە

یەکێک لە مزگەوتەکانی ئێران

ئاڤا نیوز

بەشێک لە مامۆستایانی ئایینیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند کە ئەو نامەیەی باس لە نوێکردنەوەی وەفاداریی بۆ عەلی خامنەیی دەکات، بەبێ ئاگاداریی ئەوان ناویان تێدا نووسراوە.

لێدوانی فەرمی: مامۆستایەکی ئایینیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان: زۆربەی مامۆستایان خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و لەگەڵ خەڵکی خۆیاندان؛ ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو ڕاگەیێنراوە نین و واژۆمان نەکردووە، بەڵکو دەسەڵات فشار دەخاتە سەر وتاربێژان بۆ پشتگیریکردنی ڕێبەری ئێران.

زانیاریی زیاتر
: بەپێی بەدواداچوونەکان، لیستێک بە ناوی سەدان مامۆستای ئایینیی سوننە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا پەیمانی وەفادارییان بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی نوێکردووەتەوە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لەو مامۆستایانە جەخت دەکەنەوە کە ناویان بە نایاسایی تێدا نووسراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فشارەکان گەیشتوونەتە ناو میمبەرەکانیش، بە جۆرێک داوا لە مامۆستایان دەکرێت لە وتارەکانیاندا ستایشی دەسەڵات بکەن. بۆ نموونە لە مزگەوتی قوبای بەهارانی شاری مەریوان، کاتێک مامۆستایەک لەو چوارچێوەیەدا وتاری دا، نوێژخوێنان وەک دەربڕینی ناڕەزایەتیی دەستبەجێ مزگەوتەکەیان چۆڵ کرد تاوەکو نیشانی بدەن کە ئامادە نین گوێ لە پڕوپاگەندەی سیاسیی بگرن. زۆرێک لەم مامۆستایانە لەم ماوەیەدا بە ئاشکرا پشتیوانیی خۆیان بۆ دۆزی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە، کە ئەمەش بە پێچەوانەی سیاسەتی فەرمیی تارانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ