
دیمەنی یاریکردنی تۆپی پێ لەلایەن گەنجانی غەززە. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هیچ پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ لە غەززە ئەنجامنەدراوە و کەرتی وەرزشی ئەو ناوچەیە بە تەواوی پەکخراوە، بەڵام هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی وەرزش لەو کەرتە دەستیپێکردووە و بڕیار لەسەر ڕێکخستی پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێ دراوە.
چیرۆکی سەرەکی: هێرشەکانی دوو ساڵی ڕابردووی ئیسرائیل ئەگەرچی غەززەی کردووەتە وێرانە، بەڵام، هەنگاونان بۆ دەستپێکردنەوەی ژیانێکی نوێ بەردەوامە، بەرپرسانی وەرزشی فەڵەستین لە ڕێگای هەماهەنگی و چالاکی خێرخوازی هەوڵدەدەن بە بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێ، پەیامی ژیان بەردەوامە بۆ جیهان بنێرن.
لێدوانی فەرمی: شەریف نەیرەب، گوتەبێژی ڕێکخراوی خێرخوازی ئیماڕاتی و کەسایەتییەکی سیاسی فەڵەستینی، قسەی بۆ میدیا عەرەبییەکان کردووە و دەڵێت: "ئەم پاڵەوانێتییە بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە زەردەخەنە بخەینە سەر لێوی دانیشتووانی غەززە، هیوادارین لە مانگی ڕەمەزاندا خێر و بەرەکەت ڕوو لە ناوچەکە بکات و لەو کاتەشدا پاڵەوانیەتییەکە بەڕێوەدەچێت."
لەلایەکی دیکەوە: کەریم زەکی عەتار، سەرۆکی یانەی وەرزشیی ڕەفەح، ڕایگەیاند: وەستانی یارییە وەرزشییەکان زیانێکی زۆری بە وەرزشوانان گەیاندووە، ئاماژەی بەوەدا، کە هەوڵ دەدەن لەمەودوا جارێکی دیکە تۆپی پێ و وەرزشەکانی دیکە لە ناوچەکە زیندوو بکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: یەکێتیی تۆپی پێی نێوخۆیی فەڵەستین، بە هەماهەنگی لەگەڵ خێرخوازانی ئیماڕاتی، بڕیاریان داوە بۆ مانگی ڕەمەزان، پاڵەوانێتییەکی نێوخۆیی بۆ تیمە میللییەکانی غەززە و بەشێک لە تیمە میللییەکانی فەڵەستین بە ناوی ''پاڵەوانێتی ڕەمەزانی غەززە'' بکەنەوە و هاوکات تیروپشکی ئەو پاڵەوانەتییە ئەنجامدراوە.
ئەمەش بزانە: لە دوای وەستانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، هەڵبژاردەی فەلەستین بە نوێنەرایەتی وەرزشوانانی ئەوە وڵاتە، چەندین یاریی خێرخوازیی لە وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامداوە، لە دواین دوو یارییشدا لە هەرێمی باسک و کەتەلۆنیای ئیسپانیا دوو یاریی کرد و داهاتی یارییەکەش بۆ لێقەوماوان و وەرزشوانی غەززە دابینکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین





