
تابلۆی قەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
لە شارەزوور، ئافرەتێکی دووگیان، لەکاتی کارکردنی لە کارگەیەکی ئاو کەتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەست دا و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی بە ئاڤای گوت: "ئەمڕۆ لە یەکێک لە کارگەکانی ئاو لە شارەزوور کرێکارێکی ئافرەت بە ناوی 'کیژێ ڕزگار عەبدوڵڵا' تەمەن 30 ساڵ کە دووگیان بووە، لەکاتی کارکردن لە شوێنێکی بەرزی کارگەکە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە."
لە لایەکی دیکەوە: سامان سابر، بەرپرسی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور، بە ئاڤای گوت: "ئافرەتێک گەیەنرایە نەخۆشخانەکەمان، لە حاڵەتێکی مەترسیداربوو، هەرچەندە هێشتا گیانی لەدەستنەدابوو، بەڵام زەبرێکی توندی بەر قەفەزەی سنگی کەوتبوو، دەستبەجێ هەموو هەوڵێکماندا چارەسەری بۆ بکەین بەڵام بەداخەوە دوای پێنج خولەک لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
بەرپرسی هۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی شەهید ڕەئوف بەگ، دەشڵێت: "تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، لەسەر ئەو ڕووداوە لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای شارەزوور لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت و بەگوتەی کەسوکاری ئافرەتەکەش، "ئەو ئافرەتە دووگیان بوو ، بەڕۆژووش بووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 31 خولەک لەمەوپێش
گۆران ساڵح بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان: 92 چەکداری "سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان" کوژران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی گرینلاند ڕێککەوتنێکی گرنگ لەگەڵ ئەوروپا دەکەین






