سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سۆزان فەرید، ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵە، ماوەی 19 ساڵە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی سەگە بێلانەکان تەرخان کردووە و ئێستا لە شەڵتەرێکی تایبەتدا دایکایەتیی بۆ 50 سەگ دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: سۆزان لە ساڵی 2007ـەوە دەستیپێکردووە، کاتێک بڕیاریدا ئەو سەگانەی لەسەر شەقامەکان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ یان نەخۆشیی دەبن، چارەسەریان بکات. ئێستا باخێکی بە بڕی 250 دۆلار بەکرێ گرتووە و سێ بەشی مووچە 500 هەزار دینارییەکەی بۆ کڕینی خۆراک و دەرمانی "نۆتێلا، ڕەشۆ، ماکس و ڕیکس" و سەگەکانی دیکە خەرج دەکات.

٠ سەرەڕای ئەوەی 5 جار بەهۆی سکاڵای دراوسێکانەوە ناچار بووە شوێنی باخەکەی بگۆڕێت، بەڵام هێشتا بەردەوامە. ئەو داوا لە ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاژەڵان دەکات بێنە سەر خەت و هاوکاریی بکەن، بەتایبەت لە دابینکردنی خۆراکی ڕۆژانە بۆ ئەو سەگانەی کە زۆربەیان کەمئەندام بوون و توانای خۆژیاندنیان لەسەر شەقامەکان نەماوە.

لێدوانی فەرمی: سۆزان فەرید بە ئاڤای ڕاگەیاند: من دایکایەتیی و باوکایەتیی بۆ ئەم سەگانە دەکەم، هەست دەکەم منداڵی منن چونکە زۆر بەوەفان؛ هەرچی ناخۆشیی هەبووە لەسەر ئەم کارە بینیومە و خەڵک لۆمەم دەکەن و دەڵێن چۆن دەبێت ئافرەت سەگ بەخێو بکات؟ بەڵام من کۆڵنادەم.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ