ئەگەر تا پێنجشەممە پارتی و یەكێتی ڕێكنەكەون پرسی سەرۆککۆمار دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر تا پێنجشەممە پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی سەرۆككۆمار ڕێكنەكەون، پرسەكە دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران.

چیرۆکی سەرەکی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، میوانی دوو قسەی ئاڤا میدیا بوو، وەڵامی چەند پرسێكی دایەوە، پەیوەست بە دۆخی ناوخۆی عێراق، پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی فیدراڵ، هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار و سەرۆكوەزیرانی عێراق.

لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام نەدرا چونكە ڕێژەی یاسایی تەواو نەبوو، هۆكارەكەش كورد و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری عێراق نەبوو كە پشكی كوردە، بەڵكو هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ لایەنە شیعییەكان كە هێشتا لەسەر كاندیدكردنی سەرۆكوەزیران نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتنی كۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، فراكسیۆنە كوردستانییەكان هۆكاری دواخستنی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەبوون، ڕێگەشمان نەدا كورد بكەنە پاساوی دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان، بۆ ئەمەش ئامادەبوونی خۆمان لە بەشداریكردنی دانیشتنی پەرلەمان پیشان دا.

زانیاریی زیاتر: شاخەوان عەبدوڵڵا هیوای خواست، لایەنە كوردییەكان یه‌ک كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆككۆمار هەبێت، لە هەموو بارودۆخێكیشدا؛ ئەگەر تا ڕۆژی پێنجشەممە پارتی و یەكێتی ڕێكنەكەون، ئەوا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ