
پەرلەمانتارانی ئێران جلوبەرگی سەربازییان لەبەرکردووە
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی ئێران وەک وەڵامێکی هاوشێوە بۆ بڕیارەکەی برۆکسل، سوپای وڵاتانی ئەورووپای وەک "گرووپی تیرۆریستی" ناساند و پەرلەمانتارانیش بە جلی سەربازییەوە دەنگیان دا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: بەپێی ماددەی 7ـی یاسای هەنگاوی هاوشێوە، سوپای وڵاتانی ئەورووپا وەک گرووپی تیرۆریستی لەقەڵەم دەدرێن و بەرپرسیارێتیی تەواوی لێکەوتەکانی ئەم بڕیارە لە ئەستۆی یەکێتیی ئەورووپادایە.
زانیاریی زیاتر: دیمەنی ناو هۆڵی پەرلەمانی ئێران لە کاتی دەنگدانەکەدا نائاسایی بوو؛ زۆربەی پەرلەمانتاران بۆ نیشاندانی هاوسۆزیی لەگەڵ سوپای پاسداران، جلوبەرگی سەربازیی ئەو هێزەیان پۆشیبوو و بە دروشمی "شەرمەزاریی بۆ ئەورووپا" ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم بڕیارە یاساییە ڕێگە بە دەزگا ئەمنییەکانی تاران دەدات هاوشێوەی ئەندامانی گرووپە توندڕەوەکان مامەڵە لەگەڵ هێزە ئەورووپاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکەن. بەرپرسانی ئێران جەخت دەکەنەوە کە ئەوان تەنها وەڵامی ئەو "دوژمنایەتییە"یان داوەتەوە کە یەکێتیی ئەورووپا دەستی پێ کردووە، کاتێک سوپای پاسدارانی خستووەتە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە، هەر بۆیە ئیدی مامەڵەی تاران لەگەڵ سەربازە ئەورووپاییەکان وەک مامەڵە دەبێت لەگەڵ تیرۆریستان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
37 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد





