
وێنەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" 10 کەسایەتیی دیاری بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاکانی ناو حکومەتی نوێی سووریا کاندید کرد و دیمەشق ڕەزامەندیی بەرایی لەسەر زۆربەیان نیشانداوە.
وێنە گەورەکە: بەشداریکردنی کورد بەشێوەیەکی کاریگەر لە حکومەتی سووریا مەرجێکی سەرەکی ڕێککەوتنامەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرعە، ئەم هەنگاوە گۆڕینی پێگەی کوردە لە "ئیدارەیەکی خۆجێیی"ـەوە بۆ "هاوبەشێکی نیشتمانیی" لە ناوەندی بڕیار لە دیمەشق؛ جێگیرکردنی فەرماندە و دیپلۆماتکارە کوردەکان لە وەزارەتە سیادییەکانی وەک بەرگریی، ناوخۆ و دەرەوە، گەرەنتیی پاراستنی مافەکانی کورد دەکات لەناو سووریایەکی یەکگرتوودا.
لێدوانی فەرمی: نورەددین ئەحمەد، کاندیدی پارێزگاری حەسەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند: دیمەشق ڕەزامەندیی لەسەر کاندیدکردنم نیشانداوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بە هاوڕێیەتیی شاندێکی سیاسیی دەچمە پایتەخت بۆ وەرگرتنی مەرسوومی دەستبەکاربوون و دەستپێکردنی ئەرکەکانم.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، مەزڵووم عەبدی و سەرکردایەتیی هەسەدە کەسایەتییە یەکجار کاریگەرەکانیان بۆ ئەم قۆناغە دیاری کردووە؛ دیارترینیان نورەدین ئەحمەد (ئەبو عومەر خانیکا)ـیە بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە کە خاوەن پێنج شەهیدە و لە ساڵی 2014ـەوە ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هەسەدەیە.
٠ هەروەها ڕێدور خەلیل، ڕووخسارە دیپلۆماسیی و زمانزانەکەی هەسەدە، بۆ پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆ و چیا کۆبانی، بەرپرسی هەواڵگریی هەسەدە، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی کاندید کراون.
٠ بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی ئاسایشی حەسەکەش، سیامەند عەفرینی دیاریکراوە کە پێشتر فەرماندەی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج و هەماهەنگکاری سەرەکیی لەگەڵ هاوپەیمانان بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ناوانە لەلایەن دیمەشقەوە قبووڵ کراون و تەنها هەندێک کاندیدی دیکە ماون کە لە قۆناغی وردبینیی ئەمنیی کۆتاییدان تاوەکو بە فەرمیی مەرسوومی سەرۆکایەتییان بۆ دەربچێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
16 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن





