دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن

شەیری بکە لە:
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن

دیمەنی ئاڵای کوردستان لەسەر قۆڵی پێشمەرگەیەک. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی پرۆسەی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و هەنگاوەکان بۆ دروستکردنی فەرماندەی دەڤەری یەک و دەڤەری دوو، لیژنەی باڵای ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆبووەوە.

وێنە گەورەکە: بەپێی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، دەبێت هەموو هێزەکانی پیشمەرگە یەکبخرێن، بنەمای سەرەکی بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانیش بۆ پێشمەرگە، جێبەجێکردنی ئەو خاڵەی ڕێککەوتنەکەیە.

لێدوانی فەرمی: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکە بە وردی تاوتوێی دیاریکردنی دەسەڵاتە کارگێڕی، دارایی و یاساییەکانی فەرماندەی دەڤەرەکانی یەک و دوو کرا، ئامانجمان ئەوەیە ئەرکەکان بە جۆرێک دابەش بکرێن کە خزمەت بە دامەزراوەیی بوونی زیاتری هێزی پێشمەرگە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەی باڵا کارەکانی کۆتایی پێ بهێنێت. بڕیارە دوای تەواوبوونی کارەکان، سەرجەم دەسەڵاتە دارایی و یاساییەکانی دەڤەرەکان پەسەند بکرێن و ڕاستەوخۆ بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ