عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە نوێترین لێدوانیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لە گرنگی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکاتەوە، بەڵام دەڵێت، بەو مەرجەی تیمی دانوستانی ئەمریکا بەپێی قسەکانی ترەمپ کاربکەن.

وێنە گەورەکە: لەلایەن تورکیا و چەند وڵاتێکی کەنداوەوە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەمریکا و ئێران بچنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە.

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تاران و واشنتن ڕایگەیاند، ئەوەی ئەوان لێی دەترسن لێکدانەوەی هەڵەیە، بەڵام گەشبینە بەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، خاوەن ژیرییەکی تەواوە بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی متمانەی بە ئەمریکا نەماوە و چیتر وەک هاوبەشێکی جێی متمانە بۆ دانوستان نایبینن. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاشکرای کرد لە ئێستادا چەند وڵاتێکی دۆستیان لە ناوچەکەدا وەک نێوەندگیر کار دەکەن بۆ ئەوەی پردی متمانە لە نێوان هەردوولادا بونیاد بنێنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی عێراقچی، چاوەڕوان دەکەن ئەمریکا سزاکانی سەریان هەڵبگرێت و ڕێز لەمافەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ئاشتیانە بگرێت.

وتیشی، ئەگەری دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی دانوستانەکان لە ئارادایە، بەڵام بەو مەرجەی کە تیمی دانوستانکاری ئەمریکا بەپێی ئەو قسانە دانوستان بکەن کە خودی سەرۆک ترەمپ دەیانڵێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ