هاونیشتمانیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە داخستنی دوو فەرمانگە ئاگادار دەكرێنەوە

شەیری بکە لە:
هاونیشتمانیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لە داخستنی دوو فەرمانگە ئاگادار دەكرێنەوە

دیمەنی دەروازەی ڕاپەڕین

ئاڤا نیوز

ئەو هاووڵاتیانەی مامەڵەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی ئیدارەی ڕاپەڕین هەیە، ئاگادار دەكرێنەوە لەوەی؛ ماوەی سێ ڕۆژ سەردانی نەكەن، بەهەمان شێوە فەرمانگەی دادنووسیی ڕاپەڕین، ماوەی دوو ڕۆژ ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ڕادەگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەمەبەستی گواستنەوەی شوێنی كاركردنی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین بۆ بینا تازەكەی، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ؛ لەڕۆژانی 3 تاوەكو 5ـی ئەم مانگە دەوام لەو فەرمانگەیە ڕادەگیرێت و مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی ناكرێت، بەهەمان هۆكار، فەرمانگەی دادنووسیی ڕاپەڕین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ؛ دەوام تێیدا دەوەستێت و ناتوانن مامەڵەی هاووڵاتیان ڕایی بكەن.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی داد بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئیشوكارەكانی تۆماركردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و كارەكانی فەرمانگەی دادنووسی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ دەوەستێت، بەمەبەستی گۆڕینی شوێنی كاركردنیان و گواستنەوەی كەلوپەلی نێو فەرمانگەكان بۆ بینای تازە، بۆ ئەمەش وەزارەتی داد بەیانی ژمارە 3 ـی ساڵی 2026ـی دەركردووە بە وەستاندنی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماركردنی خانووبەرەی ڕاپەڕین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، هەروەها بەیانی ژمارە 4ـی ساڵی 2026ـی دەركردووە، بە ڕاگرتنی كارەكانی فەرمانگەی دادنووسیی ڕاپەڕین بۆ ماوەی دوو ڕۆژ.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراو، كارەكانی هەردوو فەرمانگە لە بینا تازەكانیان دەستپێدەكاتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان سەردانیان بكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ