عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە

دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل

ئاڤا نیوز

دەستەی گشتیی گومرگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند، ڕێژەی داشکاندنی باجی گومرگی بۆ  تێکڕای نرخی کەلوپەلی هاوردەکراو لە سیستەمی ئەسیکودا بۆ 25% کەمکردەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی گشتی گومرگەکان دەڵێت: "ئەم ڕێکاری کەمکردنەوەی گومرگە، بە ئامانجی هاوسەنگی دروست کردنە لە نێوان زیادکردنی داهات و ئاسانکردنی ڕێکارەکانی گومرگ، ئەمەش بەهۆی چالاککردنی سیستەمی ئەسیکودا کە جۆرێک سەختی بۆ بازرگانان دروست کردبوو تا کەلوپەل هاوردە بکەن."

شێوازی جێبەجێکردن: بڕیارەکە داوا دەکات لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشوور و ڕۆژئاوای عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی فڕۆکەخانەکان، هەنگاو بنێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێژەی داشکاندنی 25% بۆ تێکڕای نرخی کەلوپەلی هاوردەکراو بە سیستەمی ئەسیکۆدا. 

بۆ نموونە؛ تێکڕای نرخی کاڵەیەک ئەگەر بەهاکەی 100 ملیۆن دینار بێت، دەستەی گشتیی گومرگەکان دەڵێت، ئێمە گومرک تەنیا لە 75% کاڵاکە وەردەگرین. واتا لێخۆشبوونی گومرکی بۆ بەهای 25 ملیۆن دینار دەکەن، گومرک لە 75 ملیۆن دینارەکە،  بەپێی سیستەمی ئیسکۆدا وەردەگرن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لە كێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بابەتی سیستەمی گومرگە، حکومەتی فیدراڵی بڕیاریداوە سیستمی ئەسیکۆدا کە لە عێراق کاری پێ دەکرێت ببێتە سیستەمی یەکگرتوو، هەرێمی کوردستانیش داوا دەکات سیستەمی گومرگی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە و هەردوو سیستەم بەیەکتر ببەسترێنەوە.

جێبەجێکردنی ئەم سیستمە لە گومرگەکانی عێراق، بازرگانانی ناچار کردووە پێشوەختە دۆلار لە دەرەوەی نرخی بانکی ناوەندی بە گران بکڕن، بەمەش جگە لەوەی هەموو کاڵایەکی هاوردە لە بازاڕدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە، دۆلاریش بەرانبەر دینار بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

باکگراوند: ئەسیکۆدا سیستەمێکی جیهانییە و سەربە نەتەوە یەکگرتووەکانە و نزیکەی 120 وڵات تێیدا بەشدارن، بەهۆی ئەو سیستەمەوە جۆر، بڕ، قەبارە و ئەو وڵاتەی کاڵاکەی لێ هاوردەکراوە دەزانرێت، هەر لەنێو ئەو سیستەمەش ڕێژەی باج و ڕسوماتی کاڵاکان دیاریدەکرێت، عێراق ماوەی ساڵێکە ئەو سیستەمە بەکار دەهێنێت، کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانیشی ناچارکردووە لەو سیستمە تۆماربکرێن.

دەقی داواکارییەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بە زمانی عەرەبی:


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ