
وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان پێش دەستگیرکردنی
ئاڤا نیوز
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایدەگەیەنێت پەکەکە بەدوای دروستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆوە نییە و فیدراڵیزم بە تاکە ڕێگەی ئاشتیی و مانەوەی هێزی کورد دەبینێت.
چیرۆکی سەرەکی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی ئەنجامیداوە بەر لە دەستگیرکردنی و لە ساڵی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ئەنجامی داوە و ئێستا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا نەخشەڕێگەیەکی سیاسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکەی ئەو کاتە خستوووەتە ڕوو و جەختی لەوە کردووەتەوە کورد نایەوێت لە تورکیا جیا ببێتەوە، بەڵکو داوای فیدراڵی دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە میانەی چاوپێکەوتنەکەدا ڕایگەیاندووە: جیابوونەوە کورد لاواز و هەژار دەکات؛ من ڕازیم بە سیستەمێکی فیدراڵیی لە ناو سنوورەکانی تورکیادا، کە تێیدا کورد بە ناسنامە و مافە سیاسییەکانی خۆیەوە ئازادانە بژی و گەلان لەژێر چەتری یەک دەوڵەتدا بەهێزتر بن.
زانیاریی زیاتر: ئۆجەلان لەم چاوپێکەوتنە مێژووییەیدا ڕەخنەی توندی لە سیستمە ناوەندگەرایەکەی تورکیا گرت و بە "دژە دیموکراسیی" وەسفی کرد، چونکە تەنانەت ڕێگە بە خوێندن بە زمانی دایکیش نادات.
٠ ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەیە ئاگربەستی یەکلایەنە ڕابگەیەنێت ئەگەر ناسنامەی کورد بناسرێت و مافە دیموکراسییەکانیان گەرەنتیی بکرێت. هەروەها داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی و ڕێگریی لە بەکارهێنانی چەکەکانی دژ بە کورد بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بڕوای ئۆجەلان، بەرگریی چەکداریی تاکە ڕێگە بووە بۆ ڕێگریکردن لە سڕینەوەی کورد لە مێژوودا، هەر بۆیە داوای لە گەلی ئەمریکا کرد لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان بکەن و بزانن دەوڵەتی تورکیا چۆن کەوتووەتە گیانی گەلێکی بێ پشت و پەنا.
باکگراوند: ئەم قسانەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنێکی دەگمەندا هاتووە کە پێش دەستگیرکردنی لە 15-02-1999 ئەنجامدراوە. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، پرسی فیدراڵیزم و خۆبەڕێوەبەریی وەک تەوەری سەرەکیی داواکارییەکانی لایەنی کوردیی لە تورکیا ماوەتەوە، بەڵام ئەنقەرە هەمیشە وەک هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی مامەڵەی لەگەڵدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





