ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی دەستگیرکراوی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبووڵ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستگیرکراوی شارەوانیی گەورەشاری ئیستانبووڵ و کاندیدی جەهەپە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە زیندانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ کۆنفرانسی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و دیموکراسی نارد کە لەلایەن پارتەکەیەوە ڕێکخراوە، داوا دەکات دان بە ناسنامە، کولتوور و زمانی کوردیدا بنرێت و کوردانی پارچەکانی دیکە وەک هەڕەشە نەبینرێن بۆ سەر تورکیا.
پەیامی فەرمی: ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەڵێت، بۆ کۆتاییهێنان بە تووندوتیژی 40 ساڵە، دەبێت کێشەی کورد بە شێوەیەکی بوێرانە چارەسەر بکرێت. پێشنیاز دەکەم، هاووڵاتیبوونی یەکسان بکرێتە بنەما، بە مەرجی مانەوەی زمانی تورکی وەک تاکە زمانی فەرمی و زمانی خوێندن لە تورکیا، پێویستە ڕێگە بدرێت زمان، مێژوو و ئەدەبیاتی کوردی لە قوتابخانەکاندا بخوێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئیمامئۆغڵو ڕایگەیاند، دەبێت تورکیا دیدگای خۆی بگۆڕێت، کوردی عێراق و سووریا برامانن. دەبێت تورکیا بە جۆرێک بجوڵێتەوە کە کوردی هەولێر و سلێمانی و حەسەکە و عەفرین دڵنیابن لەوەی ئێمە باشی ئەوانمان دەوێت و پارێزەری مافەکانیان دەبین، نەک وەک هەڕەشە سەیریان بکەین.
زانیاریی زیاتر: ئیمامئۆغڵو پێشنیازی کرد شارەکانی ئامەد، وان، مێردین و ڕوها وەک شارەکانی ڕۆژئاوای تورکیا ببوژێنرێنەوە لە ڕووی ئابوورییەوە، دەبێت دەروازە سنوورییەکان بە ڕووی هەولێر، سلێمانی، حەسەکە، عەفرین و حەلەبدا بکرێنەوە تاوەکو بازرگانی گەشە بکات و خێروبێرەکەی بۆ هەمووان بێت. ئاشتیی ڕاستەقینە بە دابینکردنی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ هەموو پێکهاتەکان بەدی دێت.
باکگراوند: ئەکرەم ئیمامئۆغڵو کە دوو جارە لەسەریەک بە پشتیوانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی دەم پارتی بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ هەڵدەبژیرێت، دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند، خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کاندید دەکات، بە تۆمەتی ساختەبوونی بڕوانامە و ئەنجامدانی گەندەڵی و بەرتیل وەرگرتن لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و خرایە زیندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات




