ئاڤای خەڵک؛ ڕووخانی پردی قەرەچەم هاتووچۆ لە گەرمیان پەکدەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارانبارینی زۆری ماوەکانی ڕابردوو، پردی قەرەچەم لەسەر ڕووباری سیروان ڕووخا و پەیوەندیی نێوان ناحیەی باوەنوور و چەند گوندێکی ناوچەکەی پەکخست؛ بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت حکومەت ڕەزامەندیی لەسەر دروستکردنی پردێکی نوێ بە گوژمەی 12 ملیار دینار داوە.
چیرۆکی سەرەکی: پردی قەرەچەم کە ناحیەی باوەنوور و گوندی قەرەچەم بەیەک دەبەستێتەوە، بەهۆی لافاوەوە بەتەواوی لەکار کەوتووە، ئەمەش کێشەی بۆ بژێویی جووتیار و ئاژەڵدارانی ناوچەکە دروست کردووە. هاوکات زیاتر لە 20 قوتابیی گوندی قەرەچەم کە لە باوەنوور دەخوێنن، ماوەی مانگێکە بەهۆی داخرانی ڕێگاکەوە ناچارن لەم سەرمایەدا مەودایەکی زۆر بەپێ ببڕن تاوەکو دەگەنە قوتابخانەکانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەلی مەحموود، ئەنجوومەنی گوندی قەرەچەم ڕایگەیاند: "ئێمە لەوبەری سیروانەوە خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارین و بژێوی ژیانمان لەسەر ئەم کارانەیە، بەهۆی ڕووخانی پردەکە ناتوانین هاتوچۆ بکەین."
لێدوانی فەرمی: عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبانی گەرمیان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "پردێکی نوێ لەسەر ڕووباری سیروان لە گوندی قەرەچەم دروست دەکرێت، تەواوی ماستەرپلان و کارەکانی تەواو بوون و ڕەزامەندیی حکومەتیشی بۆ وەرگیراوە بە گوژمەی 12 ملیار دینار."
پڕۆژەی پردە نوێیەکە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای کەلار - سلێمانی جێبەجێ دەکرێت، بە درێژی 500 مەتر، پانی 13 مەتر و بەرزی 10 مەتر دروست دەکرێت. جگە لە پردەکە، تەواوی ڕێگاکە قیر دەکرێت و دەبەسترێتەوە بە ڕێگای دەروازەی تیلەکۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد





