بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد

گرافیکی بیتکۆین

ئاڤا نیوز


بیتکۆین، گەورەترین دراوی ئەلیکترۆنی، دوای دابەزینی بەرچاوی زێڕ و زیو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ دابەزینێکی گەورەی کرد و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا شەش هەزار و 600 دۆلار دابەزنی بەخۆوە بینیوە.


چیرۆکی سەرەکی: لە کاتژمێر 06:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29-2-2026 بازاڕە داراییەکان بەتایبەت زێڕ و زیو تووشی دابەزینێکی گەورە بوون، لەوکاتەوە هەر ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 700 دۆلار و هەر مسقالێک زیو 36 دۆلار دابەزیون، ئەمڕۆش هاوشێوەی ئەوان بیتکۆین دابەزینێکی بەرچاوی کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئێکسچەینجی باینانسی ئەمریکی، ئێستا نرخی هەر بیتکۆینێک بە 78 هەزار دۆلارە {کاتژمێر 9:20 خولەکی ئەمشەو 31-12026}. لە 24 کاتژمێری ڕابردوو بیتکۆین زیاتر لە شەش هەزار و 600 دۆلار دابەزیوە. لە 84 هەزار و 621 دۆلار دابەزیوە بۆ 78 هەزار ودۆلار (حەوت دەفتەر و 80 وەرەقە). 

بەهای بیتکۆین بەردەوام لە جووڵەی خێرادایە، هەرچەندە ئێستا ئاراستەی ڕوو لە دابەزینە، بەڵام بەپێی خوێندنەوەی تەکنیکی پێشبینی دەکرێت بۆ 72 هەزار بۆ 74 هەزار دۆلار دابەزێت.

هۆکارە زانراوەکان: دابەزینی بیتکۆین چەند هۆکارێکی هەیە، لەوانە:

٠ دابەزینی بەهای زێڕ و زیو، کاتێک بەهای کانزا گرانبەهاکان دادەبەزێت، بازرگانان بە ئامانجی قازانجی زیاتر بیتکۆینەکانیان دەفرۆشن و زیڕ و زیو دەکڕن، بەتایبەت چەند مانگێکە نرخی بیتکۆین جووڵەی زۆری نییە و قازانی کەم بۆتەوە.

٠ تەنگەژەی بانکی ناوەندی ئەمریکا، کاندیدکردنی کیڤن وارش بۆ شوێنگرتنەوەی جیرۆم پاوڵ بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی بانکەکە، نیگەرانیی لای وەبەرهێنەران دروست کردووە سەبارەت بە تووندکردنەوەی سیاسەتی نەختینەیی، بەرچاویان ڕوون نییە چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات بەتایبەت لە ڕێژەی سووی بانکی کە بەرزکردنەوە و دابەزاندنی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەرجەم بازاڕە داراییەکان دەبێت.

٠ دۆخی دەروونیی، کاتێک دوو کانزای وەک زێڕ و زیو دادەبەزن کە زۆرترین خواستیان لەسەرە، بازرگانان و وەربەهێنەران و تەنانەت خەڵکی ئاساییش دەترسن بیتکۆینیش هاوشێوەی ئەوان و خراپتر لەوان داببەزێت، بەتایبەت لە ساڵانی ڕابردوودا داڕمانی گەورەی بینیوە و جاری وا هەبووە لە چەند مانگێکدا نزیکەی 75% بەهاکەی لەدەست داوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەزایان و پسپۆران پێشبینی دەکەن هەرچەندە بیتکۆین داببەزێت و تەنانەت نیوەی بەهای ئێستاشی لەدەست بدات، لە دوورمەدوا بەهاکەی هەر بەرز دەبێتەوە. شارەزایانی دامەزراوەی وەک (Bit Mining) و شرۆڤەکارانی وۆڵ ستریت پێیانوایە ئەمە تەنیا هەناسەدانێکی کاتییە، لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە بیتکۆین دەست بە بەرزبوونەوە دەکات بۆ گەیشتن بە 120 هەزار بۆ 150 هەزار دۆلار (واتا 12 بۆ 15 دەفتەر).

ئەوەش بزانە: کۆتایی ساڵی ڕابردوو 6-12-2026 بیتکۆین لووتکەی مێژویی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار گەیشتە 126 هەزار و 199 دۆلار {12 دەفتەر و 61 وەرەقە و 99 دۆلار، لەو کاتەوە تا ئێستا چوار دەفتەر و 80 وەرەقە دابەزیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ