دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
دوای دابەزینە قورسەکە نرخی زێڕ و زیو چی لێدێت؟

زێڕ و زیو - گرافیک ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز


تا ئێستا نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ یەک ملیۆن و 78 هەزار دینار دابەزیوە و نرخی زیویش هاوشێوەی زێڕ دابەزینێکی گەورەی تۆمار کردووە، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا هەر مسقالێک 36 دابەزیوە.


لێدوانی فەرمی: د. مستەفا مەلا حەسەن، شرۆڤەکاری ئابووری ئاڤا دەڵێت: "وا باشترە جارێ پەلە نەکرێت لە کڕینی زێڕ، ئەگەری هەیە نرخی زێڕ زیاتر دابەزێت، ئینجا دەست بکات بە بەرزبوونەوە."

د. مستەفا لەبارەی زیویش دەڵێت: "ئەگەری هەیە زیو کەمێک داببەزێت بەڵام لەوێوە دەست بە بەرزبوونەوە بکات، وا باشتریشە خەڵک ئارام بگرێت تاوەکو ئێوارەی دووشەممە کە بۆرسەی جیهان دەکرێتەوە، ئەم ماوەیە هیچ کڕین و فرۆشتنێک نەکەن، زیویش هاوشێوەی زێڕ دابەزینێکی گەورەی کرد لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا."


لەلایەکی دیکەوە:
عەبدوڵڵا ئەكرەم، جێگری سەرۆكی سەندیكانی زێڕینگەرانی كوردستان دەڵێت: "دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆری بازرگان بە مامەڵەی هەوایی ئیفلاسیان کرد، ئێستا ئەو مامەڵەیە لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو لە كوردستان بەتەواوی سنووردار بووە، تەنیا چەند بازرگانێک بە هەژماری بانکی خۆیان لەڕێگەی فۆرێكس لەگەڵ بازاڕی دوبەی دەیکەن، بە هەموو شێوازێک وریابن ئەم مامەڵەیە ترسناکە و خۆتانی لێ بەدوور بگرن."


زانیاریی زیاتر:
بەگوێڕەی عەیاری زێڕ، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ گەیشتە چوار هەزار و 894 دۆلار، لە هەرێمی کوردستان بە دراوی عێراقی نرخی زێڕ بەمجۆرەیە: 
 
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22؛ یەک ملیۆن و 130 هەزار دینار.
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21؛ یەک ملیۆن و 78 هەزار دینار.
٠ یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18؛ 925 هەزار دینار.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 
ئێستا لە کوردستان مامەڵەکردن بە زیو کەمبووەتەوە و نرخی کیلۆیەک زیو دابەزیوە بۆ سێ هەزار و 400 دۆلار تا سێ هەزار و 600 دۆلار. هەر ئۆنسەیەک 36 دۆلار دابەزیوە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بە 121 دۆلار بووە.


باکگراوند:
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نرخی زێڕ، لە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی دەستی بە دابەزین کرد، دوو ڕۆژ پێش ئێستا نرخی زێر بە پێنج هەزار و 600 دۆلار بوو، واتا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 700 دۆلار دابەزیوە. بە مسقاڵیش نرخی ئۆنسەیەک زێڕی عەیار 21بە ملیۆنێک و 78هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: