ئاڤای خەڵک؛ وەزارەتی پێشمەرگە کێشەی مووچەی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر دەکات

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دوای دواکەوتنی مووچەی مانگەکانی نۆ و 10 ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت کێشەی 90%ـی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر کراوە و ئەم مانگە مووچە وەردەگرن.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکەی 80 کە کەمئەندامی سەنگەرن، مووچەی مانگەکانی نۆ و 10ـی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا تەواوی هێزەکانی دیکەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دوو مووچەیەیان وەرگرتووە.

لێدوانی فەرمی: لیوای مافپەروەر، حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاڤای ڕاگەیاند: "کێشەی 90%ـی کەمئەندامانی سەنگەر چارەسەر کراوە و ئەم مانگە مووچەیان بۆ دەبەسترێت. ئەو پێشمەرگانەشی کە هێشتا کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە، دەتوانن سەردانمان بکەن؛ هەرچی کەموکوڕی لە دۆسیەکانیان هەبێت بۆیان چارەسەر دەکەین و ئەوانیش مانگی داهاتوو مووچەیان بۆ دەبەسترێت و قەرەبووی مووچەی ڕابردووش وەردەگرن."

هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ئەم کێشەیە بۆ پرۆسەی گواستنەوەی دۆسیەکانیان لە یەکەکانی 70 و 80 بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بووە هۆی ڕاگرتنی مووچەی بەشێکیان.

ژمارەی کەمئەندامانی سەنگەر نزیکەی نۆ هەزار کەسە. بەهۆی گواستنەوەی دۆسیەکانیان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان کاتی خایاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: