ملیاردێرە جیهانییەکان وەبەرهێنان لە گرینلاند دەکەن و ترەمپیش پلانی داگیرکردنی دادەڕێژێت
- هەواڵ
- 11 کانوونی دووەم

دیمەنی دوورگەی گرینلاند. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا خواستی وڵاتەکەی بۆ داگیرکردنی گرینلاند ڕاگەیاندووە. گۆڤارێکی ئەمریکیش ئاشکرای کردووە ملیاردێرە ئەمریکییەکان لەو دوورگەیە دەستیان بە وەبەرهێنان کردووە.
بۆچی گرنگە: گرینلاند لە جیهان زۆر ناسراوە بەو سەرچاوە کانزاییانەی کە هەیەتی و ئەمریکا بەهۆی کانزاکانەوە لەسەر خواستەکەی ڕژدە بۆئەوەی داگیری بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژنامەی دەیلی مەیل ئاشکرای کردووە، ترەمپ داوای لە کۆماندەری هێزی تایبەتی کردووە بۆئەوەی پلانی داگیرکردنی گرینلاند دابڕێژێت.
لەلایەکی دیکەوە: گۆڤاری فۆربیس ئاشکرای کردووە، بلیۆنێرە ئەمریکییەکان لە ئێستا ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ ئەوەی بازاڕی گرینلاند لە هەموو ڕوویەکەوە قۆرغ بکەن و دەستیان بە وەبەرهێنان کردووە لە گرینلاند دوای ئەوەی زانیوویانە کە ئەمریکا دەستی بە داڕشتنەوەی پلانی داگیرکردنی گرینلاند کردووە.
هەریەکە لە جێف بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن کە گەورەترین بازاڕی ئۆنلاینە لە جیهان و سەرمایەکەی 257 ملیار دۆلارە و لەڕیزبەندی یەکەمەکان دێت لە جیهان لەڕووی دەوڵەمەندییەوە، هاوکات بێل گەیتس، خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆف و گەورە ملیاردێری ئەمریکاش لەپاڵ جیف بیزۆسدا دەستی بە وەبەرهێنان لە گرینلاند کردووە.
باکگراوند: خواستی ئەمریکا بۆ کڕین یان داگیرکردنی گرینلاند شتێکی نوێ نییە و خواستەکەی دەگەڕیتەوە بۆ 150 ساڵ پێش ئێستا و لە ساڵی 1865 داوای کڕینی گرینلاندی کرد بەڵام بێ ئامانج کۆتایی هات و لە ساڵی 1946 لەماوەی جەنگی ساردا ئەمریکا دووبارە داوەی کڕینی کرد بەڵام هەم نەکرا و نەیانتوانی بیکڕن بۆیە ئێستا دۆناڵد ترەمپ دەستی داڕشتنەوەی پیلانێک کردووە بۆئەوەی داگیری بکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





