ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی دوو سەربازی ڕووسیا. وێنە؛
ئاڤا نیوز
ڕووسیا پێشڕەوییەکانی زیاتر کردووە، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیوویەتی چوار شارۆچکەی دیکەی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنترۆڵ بکات، لەلایەکی دیکەشەوە هەوڵی دانوستان دەدات، نێردەی ئەمریکاش دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی ڕووسی بە بونیادنەر وەسف دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا لەگەڵ ئۆکرانیا و ڕووسیا لە پەیوەندی بەردەوام دایە بەئامانجی ڕازیکردنی هەردوولا بەڕێککەوتنی ئاشتی، پەیوەست بەم پرسەش ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمریکا لەگەڵ کیریل دیمیتریڤ، نوێنەری ڕووسیا کۆبووەتەوە دەشڵێت، وتووێژەکان بوونیادنەر بوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژی کۆتایی مانگی یەکدا، هێزەکانی وڵاتەکە توانیویانە چوار شارۆچکەی ستراتیژی لە ناوچەکانی دۆنێتسک، زاپۆریژیا و سومی کۆنترۆڵ بکەن.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای ئەوەی لایەنی ئۆکرانی دەڵێت ڕووسیا نایەوێت ئاشتی بەرقەرار بێت، ویتکۆف دەڵێت: کۆبوونەوەی لەمشێوەیە دەریدەخەن کە ڕووسیا کاردەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 خولەک لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی تەندروستی خەونی 'ئادەم چیا' دەهێنێتە دی





