ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە

واشنتن ژمارەی هێزەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکای

ئاڤا نیوز

واشنتن وەک ئامادەکارییەک بۆ "گورزی ئەگەریی" دژ بە تاران، ژمارەی سیستمە بەرگرییەکانی ساد و پاتریۆتی لە وڵاتانی عەرەبیی زیاد کرد و فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆپەراسیۆنی ڤەنزوێلای گەیاندە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وێنە گەورەکە: ئەم پڕچەککردنە تەنها نمایشێکی سەربازیی نییە، بەڵکو ئامادەکارییە بۆ زیادکردنی ڕێککارەکانی خۆپارێزی و سەلامەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا و تەواوی هێزە هاوپەیمانەکانی تاوەکو لە ئەگەری هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک تووشی کەمترین زیان ببن.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"یان ڕاگەیاندووە: ئەمریکا ژمارەی سیستەمی بەرگریی 'ساد' بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکی بالیستیی و 'پاتریۆت'ی لە بنکەکانی لە ئوردن، کوەیت، بەحرەین، سعوودیە و قەتەر زیاد کردووە تاوەکو هەموو کونی و کەلێنە ئەمنییەکان بگرێت.

زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان، واشنتن سێ یەکەی فڕۆکەی ئێف 15ی لە ئوردن جێگیر کردووە کە ئەرکی سەرەکییان تەنها ڕاوکردنی درۆنەکانە. لە هەنگاوێکی کتوپڕدا، شەش فڕۆکەی جەنگیی ئێف 35 کە مانگی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا بەشدار بوون، گەیێنراونەتە ناوچەکە.

لەلایەکی دیکەوە: هاوكات پێنتاگۆن ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای لۆکهید مارتن واژۆ کردووە تاوەکو بەرهەمهێنانی مووشەکی "ساد" چوار هێندە زیاد بکات و ساڵانە بگاتە 400 دانە. لە ڕووی دەریاییشەوە، ئێستا هەشت کەشتیی جەنگیی ئەمریکیی کە توانای خستنەخوارەوەی مووشەکیان هەیە، لە دەریای سوور، گەرووی هورمز و ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ئامادەباشیی تەواودان، هاوکات فڕۆکەکانی جەنگی ئەلیکترۆنیی لە ئیسپانیا جێگیر کراون تاوەکو لە کاتی پێویستدا ڕاداری وڵاتانی نەیار پەکبخەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: