سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر بەهێزتركردنی شەراكەتی ئەمریكا و عێراق هاوڕابوون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەهێز لەچوارچێوەی عێراقدا بۆ سەرۆک بارزانی دووپاتكردەوە، هاوكات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزتركردنی شەراكەتی ئەمریكا و عێراق.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و ویندی گرین، کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بڵاوكراوەی فەرمی: لەبارەی دیدارەكە، بارەگای بارزانی ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەناوی سەرۆک و حکومەتی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ هەموو ئەو پشتیوانی و پاڵپشتیانەی کە بۆ دوایین ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات كردوویەتی.
لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستی ئەمریکای کرد بۆ پشتیوانییەکانیان بۆ گەلی کوردستان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەگەر هەڵوێست و پشتیوانیی ئەمریکا نەبووایە لە ساڵی 1991، نەماندەتوانی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بپارێزین.
بابەتە ستراتیژییەكە: لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، جارێکی دیکە پاڵپشتی و پشتیوانی و هەڵوێستی نەگۆڕی ئەمریکای بۆ هەرێمی کوردستانی بەهێز لە چوارچێوەی عێراقدا دووپاتکردەوە.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پابەندبوون بە دەستوور کردەوە و هاوڕابوون کە عێراقییەکان خۆیان بڕیار لە ڕەوشی وڵاتەکەیان بدەن لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان.
هەردوولا پێشوازییان لە گفتوگۆ و ڕاوێژکارییەکانی ئەم دواییەی بەغدا کرد بۆ هێنانەئارای ڕێکار و سیناریۆ سیاسییەکان کە تێیدا بەرژەوەندیی عێراقییەکان ڕەچاو بکرێت و لە هەموو ڕوویەکیشەوە شەراکەتی ئەمریکا و عیراق بەهێزتر بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانی شاندی باڵای باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی ئەمریكا بۆ لای سەرۆك بارزانی لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دژایەتیی كاندیدكردنی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دەربڕی، لەبەرامبەردا لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژدبوونی خۆیان لەسەر كاندیدكردنی مالیكی دووپات كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 7 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
37 خولەک لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە؛ چوار شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئافرەتێکی دووگیان لەکاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات






