ئاسایشی ناوخۆ دەچێتە حەسەکە و قامیشلۆ بەهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک لە شەڕڤانانی هەسەدە لە دەروازەی کۆبانێ جێگیرکراون بۆ پارێزگاری لە شارەکەیان
ئاڤا نیوز
سبەی دووشەممە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سووریا، یەکەم کاروانی ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق دەچنە ناو شارە کوردییەکان و قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ ڕادەگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕێککەوتنەکەی نێوان سوپای سووریا دیموکرات "هەسەدە" و حکومەتی سووریا، سبەی دووشەممە 100 کارمەندی ئاسایشی ناوخۆی سووریا لەرێگەی 25 ئۆتۆمبێلەوە دەچنە ناو حەسەکە و قامیشلۆ. هێزەکان تەنها ڕێگەیان پێدراوە چەکی سووک هەڵبگرن و بە هیچ شێوەیەک بۆیان نییە نمایشی سەربازیی یان چالاکیی هاندەرانە ئەنجام بدەن.
زانیاریی تایبەت: بە گوێرەی ئەو زانیارییەی دەست پەیامنێری ئاڤا کەوتووە بۆ ڕێگریکردن لە هەر گرژییەک لەگەڵ هاووڵاتییان، لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 8:00ـی شەو قەدەغەی گشتیی هاتووچۆ ڕاگەیێنراوە و چوارگۆشەیەکی ئەمنیی تایبەت بۆ پاراستنی هێزە هاتوووەکان دروست دەکرێت تاوەکو بە سەلامەتیی جێگیر ببن و دوور بن لە هەر پەرچەکردارێکی تووندوتیژانە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانیارییە تایبەتەکانی ئاڤا مانەوەی ئەم 100 کارمەندە هەمیشەیی نییە و دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا شارەکە جێبهێڵن. ئەمە تەنها وەک "هەنگاوێکی سیمبولیی" بۆ سەلماندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەستپێکردنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکان ئەنجام دەدرێت.
باکگراوند: دوای چەندین ڕۆژ لە ململانێی سەربازیی و نێوەندگیریی ئەمریکا، هەسەدە و دیمەشق لەسەر گەڕانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و یەکخستنی سوپا ڕێککەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 52 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە





