سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا ڕێنماییە نوێیەکانی خۆراکی ڕاگەیاند، کە تێیدا گۆشتی سوور و بەرهەمە شیرییەکان شوێنی دانەوێڵەکانیان گرتەوە و بوونە بنەمای سەرەکیی ژەمەکان.
وێنە گەورەکە: ئەم گۆڕانکارییە "شۆڕشێکی خۆراکیی"ـە کە ئیدارەی ترەمپ دەستی پێ کردووە، بەڵام مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر تەندروستیی گشتیی لێکەوتووەتەوە؛ هەڵگێڕانەوەی پیرامیدەکە نەک تەنها ستایلێکی نوێی خواردنە، بەڵکو گۆڕینی بنەمای ژەمەکانی قوتابخانە، نەخۆشخانە و سوپایە. لە کاتێکدا ئامانج لێی بنبڕکردنی شەکر و قەڵەوییە، بەڵام زیادکردنی بێ سنووری گۆشت و چەوریی، جیهان دەخاتە بەردەم شەپۆلێکی نوێی نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە، کە تێچوویەکی مرۆیی و دارایی یەکجار زۆری لە داهاتوودا دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕۆبەرت کەنەدی جونیۆر، وەزیری تەندروستیی ئەمریکا ڕایگەیاند: کۆتایی بە 'جەنگی دژ بە پڕۆتین' دەهێنین و دەگەڕێینەوە بۆ خواردنی ڕاستەقینە تاوەکو ڕووبەڕووی قەڵەویی و شەکرە ببینەوە؛ ئەم ڕێنماییانە هەنگاوێکن بۆ گەڕاندنەوەی تەندروستیی بۆ ئەمریکییەکان.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕێنماییە نوێیەکان، بڕی پڕۆتینی پێشنیارکراو بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی جەستە لە 0.8 گرامەوە بۆ 1.2 تا 1.6 گرام زیاد کراوە، کە ئەمە نزیکەی دوو هێندەی ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی (WHO)ـیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم پیرامیدە نوێیەدا، گۆشتی مانگا، مریشک، پەنیر و کەرە بوونەتە بنەمای سەرەکیی ژەمەکان و جێگەی دانەوێڵەکانیان گرتووەتەوە. هەرچەندە بڕیارەکە جەخت لە کەمکردنەوەی شەکر و خواردنی ئامادەکراو دەکاتەوە، بەڵام پزیشکانی دڵ هۆشداریی دەدەن کە زیادبوونی چەورییە تێرەکان و خوێ، مەترسیی جەڵتە و نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و شێرپەنجە بە ڕێژەیەکی ترسناک بەرز دەکاتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: شارەزایانیش دەڵێن زۆربەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان بەهۆی کەمیی بودجە و ستافەوە ناتوانن خواردنی تازە (فرێش) دابین بکەن، کە ئەمەش وا دەکات تەنها لایەنە نەرێنییەکەی بڕیارەکە کە چەوریی زۆرە جێبەجێ بێت و زیان بە نەوەی داهاتوو بگەیەنێت.
باکگراوند: پیرامیدی خۆراکی ئەمریکا بۆ دەیان ساڵە دانەوێڵە و سەوزەی وەک بنەمای سەرەکیی تەندروستیی نیشان دەدا. لەگەڵ هاتنەسەرکاری ئیدارەی نوێی دۆناڵد ترەمپ، سیاسەتە خۆراکییەکان گۆڕانکاریی ڕیشەییان بەسەردا هات، کە ئامانجیان گۆڕینی سیستەمی خۆراکییە لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە بەرەو پڕۆتین و چەوریی سروشتیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
هێزەکانی ناوخۆی سووریا چوونە ناو گوندەوارەکانی کۆبانێ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
41 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت






