سێیەمین کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا دوای چاندنی مووخی ئێسک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

شەیری بکە لە:
سێیەمین کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا دوای چاندنی مووخی ئێسک گەڕانەوە هەرێمی کوردستان

گەڕانەوەی بەشێک لە تووشبوانی تالاسیما لە دەرەوەی وڵات

ئاڤا نیوز 

 

سێیەمین کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا کە لە 14 نەخۆش پێکهاتبوون، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی مووخی ئێسک و مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ لە دەرەوەی وڵات، گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.


چیرۆکی سەرەکی: بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، بە پێنج کاروان تووشبووانی تالاسیمیا، دەنێردرێن بۆ دەرەوەی وڵات. چارەسەری پێویست و پێشکەوتوویان بۆ دەکرێت. ئێستا سێ کاروانی تووشبووانی تالاسیمیا لە دەرەوەی وڵات چارەسەر وەردەگرن.

 
لێدوان فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: "سوپاسی ڕۆڵی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیران دەکەین، لە سەرخستنی پڕۆژە مرۆڤدۆستییەکانی کەرتی تەندروستی، بەهۆی پاڵپشتی سەرۆکوەزایران ئەم پڕۆژانە بەردەوامیان هەیە. توانرا هیوا بۆ سەدان خێزان بگەڕێنرێتەوە."


زانیاریی زیاتر: بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان 172 هاووڵاتی کە پێکهاتوون لە تووشبووانی تالاسیمیا، بەخشەران و هاوەڵەکانیان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرد، ئەمەش دوای تەواوبوونی سەرجەم پشکنینە سەرەتاییەکان و ڕێکارە زانستییەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان؛ هاوکات تەواوی تێچووی ئەم پڕۆسەیە لەوانە؛ خەرجیی گەشتکردن، مانەوە، پشکنینە پزیشکییەکان و خودی نەشتەرگەرییەکە، بەتەواوی لەسەر ئەو بودجەیە کە حکومەت دابینی کردووە.

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی، ئامادەکاری دەکرێت بۆ ناردنی کاروانی شەشەم کە ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان لەخۆدەگرێت، بۆ هەمان مەبەست ڕەوانەی دەروەی وڵات دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ