ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری سەرۆک بارزانی و سوودانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکەی محەممەد شیاع سوودانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان، تەنیا پرسی یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار تاوتوێ دەکرێت و باسی پۆستی سەرۆکوەزیران ناکرێت، چونکە بۆ ئەم پۆستە کاندیدبوونی مالیکی یەکلاییکراوەتەوە و "ناشیگۆڕین".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکدێن لە محەممەد شیاع سوودانی، هادی عامری و موحسین مەندەلاوی، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
لێدوانی فەرمی: فیراس مەسەلەماوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێمی کوردستان تایبەتە بە یەک تەوەر، ئەویش یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار و چڕکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنە کوردییەکان لەسەر ئەم پۆستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆی شاندەکەش لەگەڵ پارتی و یەکێتی، چوارچێوەی هەماهەنگی جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە و داوا لە پەرلەمان دەکات ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریبکات.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی مەسەلەماوی، لە کۆبوونەوەکاندا باس پۆستی سەرۆکوەزیران ناکرێت، چونکە چوارچێوەی هەماهەنگی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و نووری مالیکی تاکە کاندید و کۆتا بژاردەیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، جەختیشیکردەوە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە بەتەواوی پاڵپشتی لە کاندیدکردنی مالیکی دەکات.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی فیراس مەسەلەماوی بۆ ئاڤا:
٠ دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ ئەمریکا هەبێت و کاندیدەکەشمان ناگۆڕین.
٠ ئەو شاندەی سەردانی کوردستان دەکات دەتوانێت لایەنە کوردییەکان لێک نزیک بکاتەوە بۆ ڕێککەوتن.
٠ ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دیاری دەکات چ ڕۆژێک کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات






