بە بەشداری مەسرور بارزانی گەورەترین لووتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی گەیشتنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ دوبەی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی بەشداری گەورەترین لووتکەی حکومەتەکان دەکات، کە تێیدا زیاتر لە 60 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت، نوێنەرانی 150 حکومەت و زیاتر لە 500 وەزیر ئامادەی دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: بە دروشمی دیدگای حکومەتەکانی داهاتوو، بڕیارە ڕۆژی 3ـی شوبات، لە دوبەی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان WGS، بە بەشداری دەیان سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەبچێت و بۆماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا میدیا لە دوبەی دەڵێت: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان و شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی لووتکەکە دەبن. سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە لووتکەکە قسە دەکات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان و سەرکردەکانی جیهان دەبێت. لووتکەی ئەمساڵ گەورەترینە، هەر بۆیە لەژێر چاودێری 17 هەزار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دامەزراوەی لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، کە بەرنامەی کاری لووتکەکە بەڕێوەدەبات ئاشکرای کرد، بڕیارە زیاتر لە 60 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت، نوێنەرانی 150 حکومەت و زیاتر لە 500 وەزیر ئامادەی لووتکەکە بن، هەروەها کۆمەڵێک لە گەورە بیرمەند و شارەزایانی جیهانی بەشدار دەبن، کە کۆی گشتی بەشداربووان دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 250 کەسایەتی.
بەپێی دامەزراوەی لووتکەی جیهانی حکومەتەکان، چەندین سەرکردەی جیهانی لەم خولەدا بەشدار دەکەن، لەوانە سەرۆکەکانی سویسرا، ئیستۆنیا، ئەسیوپیا، کۆسۆفۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، و سربیا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی کوەیت، میسر، لوبنان، ئیسپانیا و جۆرجیا، جگە لە چەندین لایەنی سیاسی ناوداری جیهانی، لووتکەکە زیاتر لە 700 بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهانی وەک مایکرۆسۆفت، گووگڵ و ئایرباس و 87 زانای هەڵگری خەڵاتی "نۆبڵ" لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کارنامەی ئەمساڵ لەسەر چەند تەوەرێکی بنەڕەتی چڕدەبێتەوە وەک، حکومڕانی جیهانی، خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، گەشەپێدانی ئابووری و داهاتووی شارەکان.
بەرنامەی لووتکەکە زیاتر لە 450 گفتوگۆ و 25 کۆڕبەندی جیهانی، لەنێویاندا کۆڕبەندی ژیریی دەستکرد، کۆڕبەندی دارایی گشتی وڵاتانی عەرەبی و کۆبوونەوەکانی گرووپی "بریکس" لەخۆدەگرێت.
لە پەراوێزی چالاکییەکاندا، چوار خەڵاتی جیهانی دەبەخشرێن کە گرنگترینیان خەڵاتی باشترین وەزیر لە جیهاندا، هاوکات بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەتە حکومییەکان بۆ داهاتوو، 36 ڕاپۆرتی ستراتیژی بە هاوکاری ناوەندە توێژینەوە جیهانییەکان بڵاودەکرێنەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ساڵی ڕابردووش میوانداری لووتکەکە کرا. بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕووداوێکی جیهانی گەورەدا گوزارشت له پێگەی هەرێمی کوردستان، له سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات





