ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات

دیداری سوودانی و سەرۆک بارزانی لە هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کە پێکدێن لە؛ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق. هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پرسی کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.

وێنە گەورەکە: بەپێی عورفی سیاسی لەدوای ساڵی 2003ـەوە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و پشکی سەرۆکوەزیران پشکی شیعەیە، تا ئێستا بۆ ئەم خولە 18 کاندید کێبڕکێ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، هەریەکە لە پارتی و یەکێتی کاندیدی خۆیان هەیە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ کاندیدێکی هاوبەش.

لێدوانی فەرمی: عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامانجی سەردانەکە بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەگەر تا پێنجشەممە پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی سەرۆككۆمار ڕێكنەكەون، پرسەكە دەخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ