قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە کۆبانێ
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا بچێتە بواری جێبەجێکردن و هەنگاوی یەکەم، هێزێکی ئاسایشی حکومەتی سووریا دەچێتە ناو پارێزگای حەسەکە، هەربۆیە ئەمڕۆ بۆ ماوەی 12 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ لەو پارێزگایە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و یەکخستنی تەواوەتیی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان، ڕێککەوتنەکە لە چوار قۆناغ پێکدێت و 14 خاڵە، لە قۆناغی یەکەمدا هێزێکی ئاسایشی ناوخۆ کە ژمارەیان 15 ئۆتۆمبێل دەبێت دەچنە ناو پارێزگای حەسەکە، لەبەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا نا شاری شەدادییە دەکشێنەوە و هێزەکانی هەسەدەش لە سەنتەری شارەکان بۆ دەرەوەی شارەکان دەگوازرێنەوە.
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، نێردراوی ئاڤا لە قامیشلۆ دەڵێت: لە پارێزگای حەسەکە لە کاتژمێر 6ـی بەیانی تا کاتژمێر 6ـی ئێوارە قەدەغەی هاتووچۆیە، کاتی هاتنەناوەوەی هێزەکە دیارنییە. بەردەوام هیلیکۆپتەری ئەمریکی بەسەر زیندانی شاری حەسەکە دەسوڕێتەوە کە زیندانیانی داعشی تێدایە، بۆ ئەوەی ڕێگری لەهەر پشێویەک بگرن. کاتژمێر 9ـی ئەم بەیانییە بۆمبێکی دەنگیان تەقاندووە و نازانرێت هۆکارەکەی چی بووە.
عوبێد هەرکی دەشڵێت: لەلایەن هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان چوارگۆشەیەکی ئەمنی بۆ پاراستنی ئەو هێزە دروست دەکرێت کە ئاسایشی ناوخۆن و سەر بە حکومەتی سووریان. ئەم هێزانە چەکی سووکیان پێیە. زانیاری هەیە مانەوەی ئەم هێزانە بۆماوەی 15 ڕۆژە و ئامانجیان ڕێکخستنەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەیە.
نێردراوی ئاڤا وتیشی، تەنیا پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی حەسەکە حکومەتی سووریا دیاری دەکات. ئەوانی دیکە هەموویان کورد دەبن، دەرگای دەروازەی نوسێبین کە لەنێوان قامیشلۆ و باکووری کوردستانە لە ساڵی 2012ـەوە داخراوە. ئەم دەرگایە لە داهاتوو دەکرێتەوە. دەروازەی سێمێلکا لە ڕووی فەرمییەوە دەچێتە سەر حکومەتی سووریا بەڕێوەبردنی هاوبەش دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕەدوان بیزار، پەیامنێری ئاڤا لە کۆبانێ دەڵێت: دوێنێ شاندێکی ئاسایشی حکومەتی سووریا هاتنە کۆبانێ و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر مانەوە و کۆبوونەوەیان کرد. ئەو شاندە ئەمڕۆ سەردانی 10 گوندی سنووری کۆبانێ دەکەن لە نزیک فورات. هەر ئەمڕۆ هێزەکانی حکومەتی سووریا لە 46 گوندی کۆبانێ دەکشێنەوە کە پێشووتر کۆنترۆڵیان کردبوو.
"تا ئێستا کۆبانێ دەورە دراوە و پێگەیشتنی هاوکاری بە شارەکە زۆر زەحمەتە. ئەگەر ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت چاوەڕێ دەکرێت گۆڕانکاری دروست ببێت، کارەبا نییە و ئاو نییە، شیری منداڵان نییە و هیچ گۆڕانکارییەک ڕووینەداوە" ڕەدوان بیزار ئەمەی وت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ئەمانەن؛
٠ ئاگربەستێکی هەمیشەیی و گشتگیر دەکرێت، زیندانەکانی داعش ئەوانەی لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە ماون هەر لەژێر دەسەڵاتی خۆیان دەبن.
٠ سوپای سووریا بۆ شاری شەدادی دەکشێتەوە، فیرقەیەکی سەربازی دروست دەکرێت لەناویدا سێ لیوا بۆ هەسەدە دروست دەکرێت و لیوایەکیش بۆ کۆبانێ کە سەر بە فیرقەی حەلەب دەبێت.
٠ بۆ هەر شارێکی ڕۆژئاوای کوردستان 15 ئۆتۆمبێلی ئاسایشی ناوخۆ دەچن.
٠ شاندێک سەردانی دەروازەکانی سێمێلکا و نوسێبین دەکات و ئەو دامەزراوەیە لە ڕووی ئیدارییەوە وەردەگرێت و بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێت.
٠ دامەزراوەکانی پارێزگای حەسەکە دەچنە ناو حکومەتی سووریا.
٠ پەسەندکردنی بڕوانامەی ناوەندەکانی خوێندن و زانکۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان و گرەنتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەم جار لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان زەوی دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە






