لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە یەكەم ڕۆژی كردنەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ و زیو لە ئاستێكی نزم و گاپێكی گەورە كرانەوە؛ نرخی زێڕ بە 65 دۆلار كەمتر لەكاتی داخستنی بازاڕ، مامەڵەی پێوە كرا، تا ئێستاش نرخەكەی ناجێگیرە و بەخێرایی دەگۆڕێت، زیویش بەهەمان شێوە تا 75 دۆلار دابەزی.

وێنە گەورەکە: دوای هەڵكشانی بەردەوامی نرخی زێڕ و زیو لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە، نرخی زێڕ و زیو بەجۆرێك هاڕەی كرد كە لە پێشبینی و لێكدانەوەی هیچ كەس و لایەنێك نەبوو، بەهۆیەوە بازاڕی زێڕ و زیو ناسەقامگیری تێكەوت، تەنانەت بۆ ماوەیەكیش بۆرسە جیهانییەكانی ئەو كەرتە وەستان. لە یەكەم ڕۆژی كردنەوەی بۆرسەی جیهانیش لەم هەفتەیە، نرخەكانیان لە دابەزین بەردەوام بوو.

ڕووماڵی ئاڤا: ئاڤا میدیا ڕووماڵێكی تایبەتی بۆ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی كرد؛ د. مستەفا پسپۆڕی ئابووری و پێشكەشكاری زەنگی بازاڕی ئاڤا میدیا، خۆی و میوانەكانی لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شیكاریی ورد و بابەتیانەیان بۆ هەڵكشانی بەردەوامی نرخی زێڕ و زیو و دواتریش هاڕەكردنی كتوپڕی كرد.

د. مستەفا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێر و زیو لە ئاستێکی نزم و بە گاپێکی گەورە کرانەوە؛ نرخی زێڕ بە 65 دۆلار کەمتر لە کاتی داخستنی بازاڕ کرایەوە و نرخی یەک ئۆنس تا چوار هەزار و 584 دۆلار دابەزی، ئێستاش نرخەکەی ناجێگیرە و بەخێرایی دەگۆڕێت، زیویش بەهەمان شێوە، لە کردنەوەی بازاڕ گاپێکی گەورەی دروستکرد و بە پێنج دۆلار کەمتر لە نرخی داخستنی کرایەوە دواتریش تا 75 دۆلار دابەینی کرد.

بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: نەوتیش بەهەمان شێوە کە شەوی هەینی لە 69 دۆلار داخرابوو، ئەمڕۆ لە 67 دۆلار کرایەوە، دواتریش تا 65 دۆلار و 98 سەنت دابەزی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ