هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر

شەیری بکە لە:
هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر

وێنەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا

ئاڤا نیوز

هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و یەکخستنی تەواوەتیی دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد: بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان یەکدەخرێنەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لەو ناوچانەی حەسەکە و کۆبانی کە پێشتر وەک ناوچەی سەربازیی ناسرابوون دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

. لە ڕووی سەربازییەوە، فیرقەیەکی نوێ لە سێ لیوای شەڕڤانانی هەسەدە پێکدەهێنرێت و لیوایەکی تایبەتیش بۆ کۆبانی لەناو فیرقەیەکی پارێزگای حەلەبدا جێگیر دەکرێت.

 . لە ڕووی کارگێڕییەوە، تەواوی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر تێکەڵی فەرمانگەکانی حکومەت دەبن و فەرمانبەرانی مەدەنیی لە میلاکاتی فەرمیی سووریادا جێگیر دەکرێن. ڕێککەوتنەکە جەخت لە چارەسەرکردنی مافە مەدەنیی و پەروەردەییەکانی کورد و دابینکردنی زەمینەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکاتەوە تاوەکو سەروەریی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکەکەدا بچەسپێت.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ