گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

شەیری بکە لە:
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە

دیمەنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

ئاڤا نیوز

دوای وەستانی بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەهۆی تەمومژی چڕەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایگەیاند: لە دوای کاتژمێر 7:00ـی بەیانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستیان پێکردووەتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو بەهۆی تەمومژی چڕەوە مەودای بینین بۆ ئاستی نزم دابەزیبوو و گەشتەکانمان ڕاگرتبوو.

زانیاریی زیاتر: تیمە تەکنیکییەکان و بورجی چاودێریی فڕۆکەخانە بە چڕیی چاودێریی دۆخەکەیان کردووە تاوەکو مەودای بینین بۆ فڕین و نیشتنەوە گونجاو بێت. بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە داوا لە گەشتیاران دەکات پێش بەڕێکەوتنیان بەرەو فڕۆکەخانە، پەیوەندیی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن تاوەکو لە کاتی نوێی گەشتەکانیان دڵنیا ببنەوە و کاتیان بەفیڕۆ نەچێت.

٠  هاوكات بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێریش هۆشداریی دەداتە شۆفێران کە لە کاتی تەمومژدا بە وریاییەوە لێبخوڕن و خێراییەکانیان کەم بکەنەوە تاوەکو دوور بن لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لەسەر ڕێگەوبانەکان کە بەهۆی کەمیی بینینەوە دروست دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ