حکومەتی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بە زیاتر لە 384 ملیار دۆلار قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان: دەبێت عێراق بە زیاتر لە 384 ملیار دۆلار قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە

لۆگۆی حکومەتی عێراق و پارە

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمڵاندنی بۆ زیانەکانی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس تەواو کرد و ڕایگەیاند، دەبێت بەغدا بڕی زیاتر لە 384 ملیار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە گەلی کورد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان خەمڵاندنی بۆ زیانی تاوانەکانی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق لەنێوان ساڵانی 1963 تاوەکو 2003 کردووە؛ بەگوێرەی ماددەکانی 112 و 132ـی دەستوور، حکومەتی ئێستای عێراق وەک میراتگر، دەبێت قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکاتەوە.

ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ئەو خەمڵاندنەی هەرێم بۆ قەرەبووی زیانەکانی ماوەی ئەنجامدانی تاوان دژ بە کورد کراوە لەلایەن ڕژێمە دیکتاتۆرەکانی عێراق بڕی قەرەبووەکە: 384,600,000,000 دۆلارە. ماوەی ئەنجامدانی تاوانەکانیش: 40 ساڵە و لە ساڵانی (1963 - 2003) ئەنجام دراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت:
 ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لەو ماوەیەدا هەموو جۆرە ڕێگەیەکی توندوتیژیی، کۆمەڵکوژیی و وێرانکردنیان دژی کورد بەکارهێناوە. خەمڵاندنەکە تێچووی ئاوەدانکردنەوەی گوندە تێکدراوەکان، قەرەبووی خێزانی شەهیدان و ئەنفالکراوان، و زیانەکانی پڕۆسەی تەعریب و گۆڕینی دیمۆگرافیا لە دەیان ناوچەی کوردستان لەخۆ دەگرێت، کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و دەستووری عێراق، مافێکی نەفەوتاوی هاووڵاتییانە.

باکگراوند: بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق، دەوڵەت پابەندە بە قەرەبووکردنەوەی قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو و لابردنی شوێنەواری چەوسانەوە. هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە لە ڕێگەی لێژنە پسپۆڕەکانەوە خەریکی کۆکردنەوەی داتا و بەڵگەکانە تاوەکو قەبارەی ڕاستەقینەی زیانەکان بە ژمارە دیاری بکات و بیکاتە بنەمایەک بۆ داواکارییە فەرمییەکانی لە بەغدا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ