نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە

شەیری بکە لە:
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە

دیمەنی دراوی عێراق و دۆلاری ئەمریکی. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

گۆڕانکارییەکان لە بەرزبوونەوە و دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە، پسپۆڕانی بوارەکەش هۆکارەکەی بۆ نائارامی سیاسیی لە عێراق دەگەڕێننەوە.

لێدوانی فەرمی: کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراو لە هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە بەهای 100 دۆلار گەیشتە 147 هەزار و 500 دینار، بەڵام درەنگانی شەوی ڕابردوو گەیشتە 149 هەزار و 400 دینار، دواتر دابەزی بۆ 149 هەزار دینار.

وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر وتی؛ هێشتا بازاڕی دراو نەکراوەتەوە، بەڵام ئێستا 100 دۆلار بە 149 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ناجێگیری نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، د. نەبەرد کەریم، پسپۆڕی بواری ئابووری بە ئاڤای ڕاگەیاند: نائارامی سیاسیی لە عێراق و هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کۆنگرێسمانەکان لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، هۆکارێکی سەرەکی دابەزینی بەهای دینارە بەرامبەر بە دۆلار.

د. نەبەرد کەریم،  ئەمانەشی وت:

زیاتر لە 90%ـی بودجەی عێراق پشت بە نەوت دەبەستێت، پارەی نەوت لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دادەنرێت، ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی ڕژد بێت لەسەر کاندیدکردنی نووری مالیکی، ئەوا ئەمریکا لەم ڕێگەیەوە کێشە بۆ عێراق دروست دەکات.

ئێستا چوارچێوەی هەماهەنگی ترسی ئەوەی هەیە بە کاندیدکردنی نووری مالیکی چوار ساڵی پڕ لە قەیران بۆ عێراق دروست ببێت، بۆیە لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە دەیەوێت لەگەڵ ئەمریکا ڕاستەوخۆ قسە بکرێت و دڵنیایی بۆ دروستنەبوونی کێشە وەربگرێت.

دۆلاری زۆر لە بازاڕەکانی عێراقدا هەن، لە ئەگەری دروستبوونی هەر گرفتێکدا بازرگان و سیاسییەکان دۆلارەکان دەکشێننەوە، بەمەش بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ