
کلاودیا شاینباوم، سەرۆکی نوێی مەکسیک. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی کوبا لە لایەن ئەمریکاوە گوشاری ئابووری زیاتری خرایە سەر، مەکسیک بڕیاریداوە هاوکاریی مرۆیی و تەکنیکی بنێرێت بۆ ئەو وڵاتە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا هۆشداری دایە مەکسیک بەوەی هاوکاری کوبا نەکات، بەڵام سەرۆکی نوێی مەکسیک بڕیاری داوە لە ڕێگەی کۆمپانیای فیدراڵی کارەبا (CFE) هاوکاری کوبا بکات و بڕێک لە کێشەکانی وزەی چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: کلاودیا شاینباوم، سەرۆکی نوێی مەکسیک، ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکاری مرۆیی و تەکنیکی دەنێرێت بۆ کوبا، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو قەیرانانەی پەیوەست بە وزە و کارەبا و ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: شاینباوم، پێشتریش بە ئەمریکییەکانی ڕاگەیاندبوو، نابێت بەو جۆرە گوشاری دارایی و ئابووری لەسەر کوبا دروستبکرێت، چونکە بەو شێوەیە تەنیا خەڵکی کوبا زەرەرمەند دەبن، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری لە نێوان هاڤانا و واشنتن دەربڕی.
ئەم هەنگاوەی شاینباوم درێژەپێدەری سیاسەتەکانی سەرۆکی پێشوو لۆپێز ئۆبرادۆرە، کە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ حکومەتی هاڤانا هەبوو و دژی گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە بوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کوبا، لە ڕووی بەدەستهێنانی وزەوە پشت بە وزەی بە ڤەنزوێلا، مەکسیک و چین دەبەستێت، بەڵام دوای ئەوەی ئەمریکا نیکۆلاس مادورۆی سەرۆکی ڤەنزوێلای لە پۆستەکەی دوورخستەوە و دەستی بەسەر نەوتی ئەو وڵاتەدا گرت، هەناردەکردنی نەوتی بۆ کوبا ڕاگرت و باجی گومرگی زیاتری خستە سەر ئەو وڵاتانەی کە نەوت و سەرچاوەکانی وزە بۆ کوبا هەناردە دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات






