
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ دەست پێ کردووە، چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی دارایی عێراقن بۆ ئەوەی داهاتی نانەوتی مانگی یەک بنێرن و مووچە خەرج بکرێت، داهاتی نانەوتی سنووری سلێمانی ئامادەیە و چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگەکانی پێشوودا، حکومەتی عێراق دوای دابەشکردنی مووچەی چەند وەزارەتێکی خۆی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کردووە، چەند ڕۆژێکە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەداوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی هەرێم، سلێمانی؛ بە ئاڤای گوت، "48 ملیار داهاتی نانەوتی سلێمانی ئامادەیە، چاوەڕێی ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی دارایین بۆ ئەوەی پارەکەیان بۆ بنێرێن و هێشتا ئاگادارکردنەوەکەمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە ئەم هەفتەیە داهاتی ناوخۆ دەنێرین."
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو لە ڕێگەی تیمێکەوە لیستی مووچەی مانگی یەکی ڕەوانەی بەغدا کرد، بەگوتەی سەرچاوەیەک لە نێو وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، تیمەکە گەڕاونەتەوە هەولێر و لەوەزارەتی دارایی عێراق وردبینی سەرەتایی بۆ لیستەکە کراوە و ئەو تیمەش ڕوونکردنەوەیان داوە.
لەبارەی ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ کە یەکێکە لە مەرجەکانی خەرجکردنی مووچە لەلایەن بەغدا، ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی داهاتی ناوخۆیە و 72 ملیاری هەولێر و دهۆک، هەروەها 48 ملیاری سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەکرێتەوە و بۆ بەغدا دەنێردرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- بزنس
- 28 خولەک لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی نرخی زێڕ و زیو و نەوت ڕووی لە دابەزینە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سێ ڕۆژدا یەک ئۆنسە زێڕ 710 دۆلار دابەزیووە
- بزنس
- 31 کانوونی دووەم
بیتکۆین دوای زێڕ و زیو دابەزینێکی گەورەی کرد






