ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا

دیمەنی شەقامێکی گشتی تاران. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لەبارەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، لەم هەفتەیە ئەمریکا هێرش ناکات و بیر لە هەنگاوەکانی داهاتوو دەکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە هەر یەکە لە تورکیا، میسر و قەتەر کار بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەک لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەنقەرە بکەن لە نێوان ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا و بەرپرسانی ئێران بەئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە ''بەدوور دەزانرێت ئەمریکا لەم هەفتەیەدا هێرش بۆ سەر ئێران بکات، بەگوتەی بەرپرسانی وڵاتەکە، واشنتن بیر لە هەنگاوەکانی داهاتوو دەکاتەوە.''

زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە نووسیویەتی، لەبارەی بڕیاری کۆتایی ئەمریکا. ئیسرائیل هەڵسەنگاندنی کردووە، ئەمریکا کردەی سەربازی دەستبەجێ ناکات. بەرپرسانی ئیسرائیلیش دەڵێن، ئەگەر لە کۆتاییدا واشنتن بژاردەی سەربازی هەڵبژێرێت، لەوانەیە ئیسرائیل ماوەیەکی کەم پێش هێرشەکە ئاگادار بکرێتەوە، ئەمەش نیگەرانی بۆ ئیسرائیل دروست کردووە کە پێیان وایە ئەمە ئاستەنگ دروست دەکات و پێیان وایە ڕووبەڕووبوونەوە پێویستی بە کاتی زۆر و ئامادەکاریی زیاتر هەیە.

هەر چەندە سەرکردایەتیی ئێران، هۆشدارییان داوە کە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئەوا جەنگێکی گەورەی هەرێمی لە ناوچەکە هەڵدەگیرسێت، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە، ئیدارەی ترەمپ لە ڕێگەی چەند نێوەندگیرێکی جیاوازەوە پەیامی بۆ تاران ناردووە و ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە و گەیشتن بە ڕێککەوتن دەربڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: