ئاڤا نیوز
شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی گەیشتە هەرێمی کوردستان، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی کرا.
زانیاریی زیاتر: شاندە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهاتوون لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، عەباس عامری ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگیش یاوەری شاندەکەیە.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر ڕایگەیاند، شاندە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی و پشتیوان سادق ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێکراوە.
لەبارەی ئامانجی سەردانەکەش عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە، ئامانجی سەردانەکە بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بە ناجێگیری ماوەتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوەکانی ئامادەکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ دەستیان پێ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامانجی هاتنی شاندەکەی چوارچێوەی هەمانگی بۆ هەولێر ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیل: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دواخرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای هەڕەشەکانی ئەمریکا مەکسیک هاوکاری کوبا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەكەمی دابەشكردنی زەوی لە بیارە دەست پێ دەكات






