شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ مەسرور بارزانی: ڕۆڵی كوردستان بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی سووریا كارا بوو

شەیری بکە لە:
شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ مەسرور بارزانی: ڕۆڵی كوردستان بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی سووریا كارا بوو

دیداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندی باڵای پەرلەمانی هەرێمی نۆرداینی ئەڵمانیا

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پەرلەمانی هەرێمی نۆرداینی ئەڵمانیا دەکات. شاندەکە ڕۆڵی كارای هەرێمی كوردستان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە، بەتایبەت هێوركردنەوەی شەڕو ئاڵۆزییەكانی ئەمدواییەی سووریا بەرز دەنرخێنن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.

بڵاوكراوەی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی دیدارەكە ڕایگەیاندووە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، ڕۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بەتایبەت هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند.

ئەوەی پێویستە بزانیت: لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ و گرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەرێمی كوردستان بە خەڵك و سەركردایەتییەوە، هەوڵی چڕیاندا بۆ پشتیوانیكردنی كوردانی ڕۆژئاوا و وەستاندنی شەڕ، سەرۆك بارزانی سەردانی ڤاتیكان و ئیتاڵیای كرد و داوای لە بەرپرسانی باڵا كرد ڕۆڵی خۆیان ببینن لە پاراستنی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، مەسرور بارزانی كە بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندیی ئابووریی جیهان لە داڤۆس بوو، ئەجێندای بەشداریكردنی لە كۆڕبەندەكە لە بواری ئابوورییەوە گۆڕی بۆ چڕكردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی لە كوردی ڕۆژئاوای كوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ