
وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ قەدەغەی هاتووچۆ لە حەسەکە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەنگاوی یەکەم، هێزێکی ئاسایشی حکومەتی سووریا دەچێتە ناو پارێزگای حەسەکە، هەربۆیە ئەمڕۆ بۆ ماوەی 12 کاتژمێر قەدەغەی هاتووچۆ لەو پارێزگایە دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی هەسەدە و حکومەتی سووریا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی و یەکخستنی تەواوەتیی دامەزراوە سەربازی و کارگێڕییەکان، ڕێککەوتنەکە لە چوار قۆناغ پێکدێت و 14 خاڵە، لە قۆناغی یەکەمدا هێزێکی ئاسایشی ناوخۆ کە ژمارەیان 15 ئۆتۆمبێل دەبێت دەچنە ناو پارێزگای حەسەکە، لەبەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی سووریا نا شاری شەدادییە دەکشێنەوە و هێزەکانی هەسەدەش لە سەنتەری شارەکان بۆ دەرەوەی شارەکان دەگوازرێنەوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
49 خولەک لەمەوپێش








