گرفتی کەمیی کارەبا بڕستی لە بەشێکی دانیشتووانی کەرکووک بڕیوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گرفتی کەمیی کارەبا برستی لە بەشێکی دانیشتووانی کەرکووک بڕیوە  و بەتەواوی هاووڵاتییانی ئەو شارەی نیگەران کردووە.

چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییانی شاری کەرکووک دەڵێن، ڕۆژانە چەندین جار کارەباکەمان دەپچڕێت و بەتەواوی نیگەرانی بووین، ڕۆژانەش کەمترین بڕی کارەبای نیشتمانیان پێ دەدرێت.  ئەوان گلەیی ئەوە دەکەن، حکومەت چەندین ساڵە ناتوانێت کارەبای 24 کاتژمێریمان بۆ دابین بکات.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای کەرکووک لەوبارەیەوە بە ئاڤای گوت: زێدەڕۆییەکی زۆر کراوەتە سەر هێڵەکانی کارەبا. دەشڵێت، ڕێککاری تووندی یاسایی بەرامبەر زێدەڕۆکاران دەگرینەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: