ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە؛ پارێزگاری حەسەکە دەستبەکاردەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەیشتنی هێزەکانی حکومەتی سووریا بۆ ناو شاری حەسەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 2:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، خاڵێکی دیکەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش هێزێکی سنوورداری ئاسایشی حکومەتی سووریا دەچنە ناو کۆبانێ و حەسەکە، سبەی دەچنە ناو قامیشلۆ.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆ، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ چوونە ناوەوەی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا بۆ ناو هەردوو شاری حەسەکە و کۆبانێ تەواوبوون، 100 بۆ 125 ئەندامی ئاسایشی سەر بە دیمەشق بە 15 ئۆتۆمبێلەوە گەیشتنە حەسەکە و هێزێکی هاوشێوەش چوونە ناوچەی ئەلشیوخی باشووری شاری کۆبانێ، سبەی دووەم کاروانی ئەو هێزانە بەهەمان قەبارە دەچنە ناو شاری قامیشلۆ.
لێدوانی فەرمی: پێش بەڕێکەوتنی هێزەکانی حکومەت بۆ ناو حەسەکە و لە نزیک دەروازەی شارەکە، عەمید مەروان عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای حەسەکە کە حکومەتی سووریا چەند ڕۆژێکە لەو پۆستەدا دایناوە، قسەی بۆ هێزەکانی دیمەشق کرد و وتی: "دەبێت پابەندی پلانی پەسەندکراوی پێشوەخت و یاساکان بن، ئاسایش شارەکە و هاووڵاتیان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن."
زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی نێردراوی ئاڤا لە حەسەکە ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستپێکی گەیشتنی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا بۆ ناو حەسەکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا، بەشێکیان تەقەی هەوایی بوو، تەقەکردنەکە لەلایەن هەسەدەوە بۆ بڵاوەپێکردنەوەی خەڵک و دوورکەوتنەوە لە هێزەکەی حکومەتی سووریا بوو، بەشێکی دیکەشی گومان دەکرێت دانیشتووانی گەڕەکە عەرەبییەکان بن و تەقەی خۆشی بکەن.
پەیامنێری ئاڤا وتیشی: "ئەو هێزانە لە شوێنێکی دیاریکراودا جێگیر دەبن و مانەوەشیان لە حەسەکە کاتییە، دوای تەواوبوونی کارەکانیان لە حەسەکە دەکشێننەوە."
٠ ئەو هێزەی هاتە ناو حەسەکە تەنیا پێنج ئۆتۆمبێلیان سەربازیی بوون و 10 ئۆتۆمبێلەکەی دیکە مەدەنی و ئۆتۆمبیلی پۆلیس بوون، قەدەغەی هاتووچۆش تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
مەرجە سەرەکییەکان: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا، هەسەدە، مەرجی ئەوەی هەبوو سەرجەم ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا بۆ ناو حەسەکە، خەڵکی پارێزگای دەرعابن، ئەرکی ئەو هێزانەش سنوورداربن، بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی یەکگرتنەوە، لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکەکانیان ناوچەکە جێبهێڵن.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی 'وڵات'ـی ڕۆژئاوای کوردستان، لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ دووشەممە نورەدین عیسا، کاندیدی هەسەدە بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە گەیشتووەتە دیمەشق."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: میدیای فەرمی سووریا وێنە و ڤیدیۆی بەڕێککەوتنی هێزەکەی لە شارۆچکەی شەدادییەوە بەرەو ناو شاری حەسەکە و ئامادەکاریی هێزێکی دیکەی لە حەلەبەوە بەرەو کۆبانێ بڵاوکردەوە. میدیای ڕۆژئاوای کوردستانیش نزیکبوونەوەی دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە و چوونی ناوبراو بۆ دیمەشق ئاشکرا دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی سەردانەکەی نورەدین عیسا، بۆ تەواوکردنی ڕێکارە کارگێڕییەکانی تایبەت بە دەستبەکاربوونییەتی بۆ پۆستە تازەکەی، ناوبراو دوێنێش ڕایگەیاندبوو، "دیمەشق کاندیدبوونی پەسەندکردووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا (کە دەکاتە ئەمڕۆ یان سبەی سێشەممە) بە هاوڕێیەتی شاندێکی سیاسی، سەردانی دیمەشق دەکات بۆ وەرگرتنی مەرسومی دەستبەکاربوونی."
پارێزگاری حەسەکە چۆن دیاریی دەکرێت؟
٠ وەزارەتی ئیدارە ناوخۆییەکان و ژینگە، کاندیدی پارێزگاری حەسەکە دیاریی دەکات.
٠ وەزارەتی ناوخۆ وردبینیی ئەمنیی بۆ ناوەکەی دەکات، تا دڵنیا بێت کە بەشێک نەبووە لە ڕژێمی پێشوو و هیچ دۆسیەیەکی لەسەر نییە.
٠ ڕەزامەندی کۆتایی؛ لەم قۆناغەدا ناوەکەی بۆ سەرۆککۆمار بەرزدەکرێتەوە، ئەویش پێداچوونەوەی بۆ دەکات و مەرسوومی بۆ دەردەکات.
٠ مەرسوومەکە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە و ڕۆژێک بۆ مەراسیمی دەستبەکاربوونی پارێزگار بە ئامادەبوونی سەرۆککۆمار یان وەزیری ئیدارەی ناوخۆ دیاریی دەکرێت، لەو ڕۆژەشەوە پارێزگار لە پۆستەکەی دەستبەکاردەبێت.
ئەمەش بزانە: بۆ دانانی جێگرانی وەزیرەکانیش لە حکومەتی سووریادا، ڕێکار هاوشێوەی دەردەچن و پێویستییان بە مەرسوومی سەرۆککۆمار دەبێت. ئەم هەنگاوانە بەگوێرەی یاسان و ئەگەر قۆناغەکە پێویست بکات، دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەمیان تەواوبکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکارانی تەقاندەوە
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
11 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
خوێن و ئاگر لە دنیپرۆ؛ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکارانی تەقاندەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت






