
هێرشی ڕووسیا بۆ سەر پاسێکی کرێکاران لە شاری دنیپرۆی ئۆکرانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە شاری دنیپرۆی ئۆکرانیا، درۆنێکی ڕووسی هێرشی کردە سەر پاسێکی گواستنەوەی کرێکارانی 'کانەکان' بەپێی ئامارە فەرمییەکانی خزمەتگوزاریی فریاکەوتنی ئۆکرانیا، لەو هێرشەدا 15 کرێکار گیانیان لەدەستدا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ، سەرەرای هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاوەستانی ئەو جەنگە، بەڵام پێناچێت بەم زووانە کۆتایی بێت، لە دوو هێرشی نوێدا، ڕووسیا بە درۆن دەیان کەس لە شارەکانی ئۆکرانیا دەکوژێت.
بڵاکراوەی فەرمی: کۆمپانیای "DTEK" کە گەورەترین کۆمپانیای کەرتی تایبەتی وزەیە لە ئۆکرانیا، بە میدیاکانی ڕایگەیاند: "کرێکارەکان دوای تەواوبوونی کارەکانیان وەکو ڕۆژانی ئاسایی بە پاس بەرەو شوێن و ماڵەکانیان بە، بەڵام لە ڕێگادا، درۆنێکی ڕووسی هێڕشی کردووەتە سەر ئەو پاسەی پڕ بووە لە کرێکار و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لە دەستداوە و حەوت دیکەش بریندار بوون."
زانیاریی زیاتر: ئەم هێرشە لە کاتێکی زۆر هەستیاردا دێت، چونکە تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش ئەم هێرشە، ڤۆڵۆدێمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاندبوو، "خولێکی نوێی دانوستانەکانی ئاشتی لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە بەڕێوەدەچێت".
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر وتبووی، "کرێملین ڕازی بووە بە شێوەیەکی کاتی هێرش نەکاتە سەر شارەکانی ئۆکرانیا بەهۆی شەپۆلی سەرماوە."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: تەنیا دنیپرۆ نەبووەتە ئامانج، بەڵکو درۆنە ڕووسییەکان هێرشیان کردووەتە سەر نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون لە شاری "زاپۆریژیا" و بووەتە هۆی برینداربوونی 6 کەس. ئەم زنجیرە هێرشانە پیشانی دەدەن کە جەنگەکە چووەتە قۆناغێکی مەترسیدارتر و تەنانەت نەخۆشخانەکانیش، لە هێرشی درۆنەکان پارێزراو نین.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 35 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
18 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
39 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەولێرەوە چووە سلێمانی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت





