
شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێشوازیی لێکرا.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و کۆبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکەی پیرمام دا تاوتوێی شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا، دواتر تاوتوێی پرسی سەرۆککۆمار و بەردەوامبوون لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
٠ هاوکات باس لە دوایین پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و دۆخی سووریا و ناوچەکەش کرایەوە، جەخت لە گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی نیشتیمانیی عێراقی کرایەوە سەبارەت بەو گۆڕانکاری و ڕووداوانە.
زانیاریی ئاڤا: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانیان لە هەولێر شاندەکەی چوارچێوەى هەماهەنگى گەیشتە سلێمانی و دوای پێشوازیکردنیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە دەباشان لەگەڵ لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندە باڵاکەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهاتوون لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس، عەباس عامری ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگیش یاوەری شاندەکەیە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئامانجی سەردانەکەش عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە، ئامانجی سەردانەکە بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنە لەنێوان پارتی و یەکێتی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- کولتوور
- 40 خولەک لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای سووریا دەچێتە ناو حەسەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
23 خولەک لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
44 خولەک لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دنیپرۆ درۆنێکی ڕووسی پاسێکی کرێکاران دەتەقێنێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت






